12/11/2018 03:30 PM

غەزەلی سەودایەک وا لە سەرمدا

بە وەرگێڕانی: ئازاد بەرزنجی


سەودایەک وا لە سەرمدا هیچ مەیلی بەشەرم نییە
سەودایەک وەهای لێ کردووم لە خۆشم خەبەرم نییە
گەر شای عیشق هەر لەحزەیێ دوو هەزار موڵک ببەخشێ
من جگە لە جوانییەکەی ئەو تەماحێکی ترم نییە
بەندی کەمەر و کڵاوی عیشقی بۆ دوو دنیام بەسە
کڵاو بکەوێ یا بەندی کەمەر نەبێ، باکم چییە
دەمەوسەحەرێ عیشقی ئەو دڵمی بۆ شوێنێ ڕاپێچ کرد
ئاگام لە شەو و ڕۆژ نەما، خەبەرم لە سەحەر نییە
سەفەرێ ڕۆحی منی برد بۆ ویلایەتی مەعانی
کە ئاسمان هەم مانگ وتی:"لەم چەشنە سەفەرم نییە"
لەتاو فیراق، گەر گیانی من لە دوو دیدە دوڕی باراند
وامەزانە کە لەتاو ئەو دڵێ پڕ گەوهەرم نییە
چ شەکەرفرۆشێکە ئەمە وا شەکەرم پێ ئەفرۆشی
ڕۆژێ نەبوو بڵێ:"بڕۆ! چیتر من شەکەرم نییە"
من ئەمتوانی لە جوانیی ئەو نیشانەیەک پیشان بدەم
لێ دوو دنیا بەیەکدا دێن، مەیلی شۆڕ و شەڕم نییە
تەبریز من عەهدم کردووە، ئەگەر شەمسی دین بێتەوە
سەرم بە شوکرانە بدەم، کە لە غەیری سەرم نییە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved