12/11/2018 05:09 PM

ئاودی ئی-ترۆن 2020 کێبەرکێی تێسلا مۆسێلی S P100D دەکات

بە پێچەوانەی ئی-ترۆن SUV، لە ئاودی ئی-ترۆن جی.تی دا، لەسەر لێهاتوویی و کارایی جەخت کراوەتەوە. سەرۆکی کۆمپانیاکە، سیگفراید پینت، لە وتووێژێکدا ئاشکرای کرد کە بەتەمان نموونەی سێدانی ئەم ئۆتۆمبیلە لە کاراییدا شان لە شانی تێسلا مۆدێلی S P100D بدات.


بۆ ئەوەی ئاودی بگاتە مەبەستەکەی، دەبێت سێدان ئی-ترۆن جی.تی خێرایی تاودانەکەی لە 2.5 چرکەدا بگاتە 96 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و ئەمە وا دەکات کە ئۆتۆمبیلەکەی ئاودی بەرزترین خێرایی تاودانی ھەبێت. بۆ ئەوەی تێبگەن ئەم خێراییە چەندە زۆرە، نموونەی SUV مۆدێلی ئی-ترۆن، لە 5.5 چرکەدا لە سفر کیلۆمەترەوە دەگاتە 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
نموونەی سێدان جی.تی پشتیوانی لە شارژبوونەوەی 350 کیلۆوات دەکات، واتە لە کەمتر لە 12 خولەکدا 80 لەسەدی شارژەکەی وەردەگرێت. سێدان جی.تی لە مانگی داهاتووەوە لە پێشانگەی ئۆتۆمبیلی ئێڵ.ئەی پەردەی لەسەر لادەدرێت.


خاک. سەمەد کوردە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved