12/11/2018 05:13 PM

خوێن بەربوون هۆکاری سەرەکی سوور بوونی ڕەنگی پیسایی

کاتێک ئەڕۆنە سەرئاو بە گشتی چاوەڕێن ڕەنگی پیساییەکەتان قاوەریی بێت، بەڵام ئەگەر تووشی سکچوون بوون و ڕەنگەکەی گۆڕدرا بۆ سوور، هۆکارەکەی چییە؟
نیشانەکانی سکچوون بە گشتی ئەمانەن:
-پیسایی شل بۆ سێ جار و زیاتر لە ڕۆژێکدا
-ژانەسک
-ئێشی گەدە
-شەکەتی
-سەر لە گێژەوە هاتن بە هۆی لە دەستچوونی شلەی ناو لەشتان
-تا
هۆکارەکانی سووربوونی ڕەنگی پیسایی: 
1.ڕات ڤایرۆس
یەکێک لە باوترین نێشانەکانی ڕات ڤایرۆس پیسایی سوورە کە بە ئەنفلۆنزای مەعیدەش دەناسرێت. ڕات ڤایرۆس هۆکاری سەرەکیی سکچوونە لە مناڵانی ژێر 5 ساڵدا. نیشانەکانی هەروەک نیشانەکانی سکچوونن کەوا باسمان کردن.


2.خوێنبەربوونی ریخۆڵەکان یان خوێنبەربوونی کۆئەندامی هەرسکردن، ئەم جۆرە خوێنبەربوونە ڕەنگەکەی تاریک و بەرەو ڕەش دەچێت. لە کاتێکدا خوێنبەربوون لە کۆمدا ڕەنگەکەی سوورە.
3.تووشبوون بە بەکتریای ئی کۆلی، کە هۆکارەکەی لەوانەیە خواردنی شیری نەکوڵاو بێت یان ئەو خواردنانەی لە ڕێگەی پاشەڕۆی ئاژەڵەوە تووشی ئەم بەکتریایە بوون. 


کاریگەریی لاوەکی دەرمان یان خواردنی رەنگ سووریش دەتوانن هۆکار بن.




خاک. سەمەد کوردە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved