13/11/2018 03:43 PM

نەبوونی ئارەوزوو بۆ خواردنەوەی ئاو ئاماژەیە بە بوونی كێشە لە لەشدا

 

زانایان بەردەوام هۆشداری دەدەن لە خواردنەوەی ئاو تەنانەت ئەگەر هەستت بە تینویەتی نە دەكرد، جگە لە شەربەت‌و چایەكان.بەڵام بۆچی هەندێكمان بۆچی حەز بە خواردنەوەی ئاو ناكەین؟ زانایان دەڵێن نەبوونی ئارەزوو بۆ خواردنەوەی ئاو لەوانەیە بوونی چەند كێشەیەك بێت لەناو لەشدا چونكە لەشی مرۆڤ لە رووی فسیۆلۆجیەوە بەردەوام پێویستی بە ئاوە تەنانەت ئەگەر تینوشی نەبوو  بۆیە نەبوونی ئارەزوو بۆ خواردنەوەی ئاو ئەگەری هەیە لە ئەنجامی ئەوەدا بێت گورچیلەكان بە باشی كاری خۆیان ئەنجام نادەن، یاخود كێشەیەك لە ناردن‌و وەرگرتنی ئاماژەكان لە خانەكانی مێشكدا هەیە.
لەشی مرۆڤ بەشێوەیەكی گشتی رۆژانە 2.5 لیتر ئاو سەرف دەكات رێژەی ئەو سەرف كردنە لە كەشێكی ئاسایدایە، بەڵام ئەگەر پلەكانی گەرما بەرزتر بوو ئەوا لەش پێویستی بە ئاوی زیاترە چونكە كەم خواردنەوەی ئاوە دەبێتە كەمبوونەوەی ئاو لە لەشدا‌و ئەمەش هۆكارە بۆ دروستبوونی بەردی گورچیلە‌و زیاد بوونی كێشی لەش‌و خەست بوونەوەی خوێن‌و سەر ئێشە‌و چرچ بوونی پێست.
سیڤا ئازاد -رووسیا تودەی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved