13/11/2018 03:51 PM

خەڵاتی مامۆستایان

 

لە ڕێ‌ و ڕەسمێكی شایستەدا لەشاری هەولێر بە چاودێری وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژی 24/10/2018 لەهۆڵی مۆزەخانەی پەروەردە خەڵات بەخشرا بەو مامۆستایانەی لە كۆنگرەی یەكەمی مامۆستایانی كورد لە شەقڵاوە ساڵی 1959 بەشدار بوون، هەروەها ئەو مامۆستایانەی لە كۆنگرەی دوەمی مامۆستایانی كوردا لە شەقڵاوە ساڵی 1960 بەشدار بوون. ئەم ئاهەنگە بە پێشنیازو دەست پێشخەری مامۆستا سەرباز خۆشناو كرا كە كتێبێكیشی لەو بارەیەوە بەچاپ گەیاندوە.
شیاوی باسە لە سلێمانی ئەم مامۆستایانە بانگهێشت كرابوون بۆ وەرگرتنی خەڵاتەكانیان: پرۆفیسۆر د.عزالدین مستەفا، مستەفا ساڵح كەریم، محمد صالح سعید، عبدالكریم شێخانی، حسێن عارف. بەڵام بەهۆی ناساغیەوە سیانیان نەیانتوانی ئامادەی ڕێ‌ وڕەسمەكە بن لەباتی هەموان مامۆستا محمد صالح سعید و عبدالكریم شێخانی ئامادە بوون و خەڵاتەكانی هاوڕێكانیشیان گەیاندە خاوەنەكانیان. پیرۆز بێ‌ لێیان و بەتەمەنی درێژ.
خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved