13/11/2018 05:25 PM

هاوسەرەکان دەتوانن پەنجەمۆرەکانیان هاوبەش بکەن و مۆبایلەکانی یەکتر بکەنەوە

زۆریەک لە هاوسەرە لاوەکان بۆ ئەوەی متمانەی بەرامبەرەکەیان بە دەست بهێنن، شتێکی تایبەت لە لایەک یەکتر دادەنێن. پێشتر ئەوە شتە ڕەنگە کلیلی شوێنێکی گرینگ بووبێت، بەڵام ئێستا ئەو کلیلە خەریکە دەگۆڕێت بۆ کلیلێکی بایۆمەتری کە ئەویش پەنجەمۆرە. 


ئێستا تەلەفۆنە زیرەکەکان وەک ئەوانەی گوگڵ و ئەپڵ لە جیاتی تێپەڕوشە، بەرەو دەستڕاگەیشتنی بایۆمەتری وەک پەنجەمۆر و ناسینەوەی ڕوخسار ھەنگاویان ناوە کە بە سەیرکردنێک یان پەنجەلێدانێک دەکرێنەوە. بەم شێوازە دەکرێت ڕوخسار یان پەنجەمۆری زیاد لە کەسێک پاشەکەوت کرێت و بە هاوبەشکردنی ئەو زانیارییانە کەسانی تریش بتوانن تەلەفۆنەکان بکەنەوە. 
مەترسیی هەرەگەورە لە هاوبەشکردنی زانیاریی بایۆمەتری ئەوەیە کە ئەم زانیارییانە ناگۆڕێن و ئەگەر پەیوەندییەکان تێکچوون مەترسیی ئەوە هەیە کەسەکە خراپ بە کاری بهێنێت یان بڵاوی بکاتەوە کە دەتوانێت بە گشتی پاراستنی زانیارییەکان بخاتە مەترسییەوە.

خاک . سەمەد کوردە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved