13/11/2018 05:27 PM

کاریگەریی جگەرەکێشان لەسەر کۆئەندامی دڵ


جگەرەکێشان سەرجەم کۆئەندامی دڵ تێک دەدات. نیکۆتین دەبێتە هۆی ئەوەی ڕەگەکانی خوێن تەسک ببنەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی گەڕانی خوێن. لە درێژایی کاتدا، ئەو بەرتەسکبوونەوەی ڕەگەکان، هاوکات لەگەڵ تێکچوونی خانەکانی خوێن دەبێتە هۆی نەخۆشیی خوێنبەری لاوەکی (peripheral artery disease). 
جگەرەکێشان هەروەها پەستانی خوێن بەرز دەکاتەوە، خانەکانی خوێن لاواز دەکات، کڵۆ خوێنی مەییو زیاد دەکات. ئەمانە هەموویان پیکەوە مەرسیی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک زیاد دەکەن.
هەروەها ئەگەر نەشتەرگەریی دڵتان کردووە یان تووشی ڕاوەستانی دڵ بوون یان ستەنت لەناو ڕەگەکانتاندا دانراوە، بە جگەرەکێشان ئەم حاڵەتانە خراپتر دەبن.
جگەرەکێشان نەتەنیا تەندروستیی کۆئەندامی دڵی خۆتان دەخاتە بەر مەترسی، بەڵکوو تەندروستیی ئەو کەسانەش تێک دەدات کە لە نزیکی ئێوەن و جگەرە ناکێشن.  بەرکەوتنی ئەو دووکەڵەی کە لە جگەرەکێشانی کەسانی ترەوە دروست دەبێت، هەمان مەترسیی بۆ ئەو کەسانەش هەیە کە لەو شوێنەن و جگەرە ناکێشن. مەترسییەکانی سەر ئەم کەسانە بریتین لە جەڵتەی مێشک، ڕاوەستانی دڵ و نەخۆشیی دڵ.


خاک. سەمەد کوردە






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved