13/11/2018 05:28 PM

چاویلکەی زیرەکی هەزار دۆلاری، کەشوهەوات پێدەڵێت و کورتەنامەکانت بۆ دەخوێنێتەوە

گووگڵ پێشتر چاویلکەی زیرەکی گووگڵ گلاس و ئینتێل ڤانوتی دروستی کرد، بەڵام هیچ کامیان وەک بەرهەم نەخرانە بەر دەستی مشتەرییان. 
ئێستاکە کۆمپانیایەکی نوێ بە ناوی نۆرس، جووتێک چاویلکە دروست دەکات و بە تەمان بە شێوەی بەربڵاو بیخەنە بازاڕەوە، چونکە ئەم چاویلکەیە لە دیزایندا هاوشێوەی چاویلکەی ئاساییە.
نرخی چاویلکەکە هەزار دۆلارە و ناوی فۆکاڵزە و بە وتەی کۆمپانیاکە لەم ساڵدا دەخرێتە بازاڕەوە. چاویلکەکە لە ڕێگەی بلوتوسەوە لەگەڵ تەلەفۆنەکەتان پەیوەندی دەگرێت. چاویلکەکە دەتوانێت کەشوهەواتان پێ بڵێت، کورتەنامەکانتان بۆ بخوێنێتەوە و تەنانەت بە ئەپلیکەیشنی ئەلێکساوە پەیوەندی بگرێت و لە ڕێگەوباندا ڕێنوێنیتان بکات.
کۆمپانیای نۆرس لەلایەن ئەمازۆن، ئەلێکسا فاند، سپارک کاپیتاڵ، و ئینتێل کاپیتاڵەوە 140 ملیۆن دۆلار سەرمایەگوزاری تێدا کراوە.

خاک. سەمەد کوردە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved