14/11/2018 02:43 PM

كوژرانی گەشتیارێكی ئەڵمانی لەكۆتایی جیهاندا

گەشتیارێكی ئەڵمانی لەكاتی گرتنی سێلفیەك لە سریلانكا لە بەرزایی 1200مترەوە لەسەر لوتكەی شاخێك كەوتە خوارەوە، بەمەش بووە قوربانیەكی دیكەی سێلفی لە جیهاندا.
گەشتیارەكە لوتكەی شاخێكدا لەسریلانكا كەوتە خوارەوە كە بە كۆتایی جیهان ناسراوە.
كۆتایی جیهان جیهان دەكەوێتە نێو باخچەی هۆرتۆن بلینزی نیشتمانی‌و بە یەكێك لە سەرنجراكێشترین شوێنە گەشتیاریەكان دادەنرێت لەجیهاندا.
تیمەكانی فریاكەوتن لەپاش ماوەی شەش كاتژمێر گەران بەشوێن لاشەی گەنجە ئەڵمانیەكەدا لەكۆتاییدا دۆزیانەوە.
ساڵی 2015ەش بەهەمان شێوە گەشتیارێكی هۆڵەندی كە بۆ مانگی هەنگوینی لە سریلانكا بوو لەهەمان لێوارەوە كەوتە خوارەوە، بەڵام لقی دارێك لەمردن رزگاری كرد.
بەپێی لێكۆڵینەوەیەك تا ئێستا 259 كەس بونەتە قوربانی سێلفی گرتن، لەنێوان ساڵانی 2011 تا 2017.
سیڤا ئازاد -سكای نیوز




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved