14/11/2018 02:47 PM

مۆنالیزا نەیجیریەكە پاش 40 ساڵ گەرایەوە ماڵەكەی

 

تابلۆی بەناوبانگی مۆنالیزای نەیجیری پاش ئەوەی بە بڕی 1.6 ملیۆن دۆلار  فرۆشرا لەپاش چەندین ساڵ  لەپێشانگای art x lagos  لە نەیجیریا دەركەوتەوە.
تابلۆكە ناوی "تۆتۆ"یە وێنەكێشی نەیجیری بان ئونۆنۆ كێشاویەتی، ئەم تابلۆیە بە مۆنالیزای ئەفریقیا بەناوبانگە، ماوەی 40 ساڵ بوو دیار نەبوو پێش ئەوەی لە نهۆمی باڵەخانەیەكدا لە لەندەن بدۆزرێتەوە كە ماوەی 30 ساڵ بوو بە دیوارێكیەوە هەڵواسرا بوو.  
كۆتا جار وێنەكەی تێدا نمایش كرا پێش ئەوەی لە خانەی زیادكردنی "بۆنهامز لە لەندەن" بفرۆشرێت ساڵی 1975 بوو لە بالیۆزخانەی ئیتاڵیا لە لاگۆس.
ئەم تابلۆیە سەر بە كۆمەڵەیەكە كە پێكهاتووە لە سێ تابلۆ   ئەنۆنۆ لە كاتی شەری خوێناوی نەیجیریادا ساڵی 1974  كێشاویەتی.
تابلۆكە رۆژی هەینی‌و شەممە لە پێشانگای art x lagos  لە شاری لاگۆس نمایش دەكرێت.
تابلۆی مۆنالیزای نەیجیری بەرجەستەیە لە وێنەی شازادە ئەدیتۆتۆ ئەدیمیلۆی كە كورتكراوەی ناوەكەی تۆتۆیە نەوەی فەرمانرەوایەكی كۆمەڵەی یۆروبایە كە گرنگیەكی تایبەتی لە نەیجیریادا هەیە، كە بە هێمای ئاشتی‌و نیشتمان پەروەری دادەنرێت لە پاش جەنگێك كە لە ماوەی نێوان 1967 بۆ 1970 هەڵگیرساوە.
سیڤا ئازاد -روسیا تودەی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved