14/11/2018 04:21 PM

شێرپەنجە و خەمۆکی و دڵەڕاوکێ


یەک لەسەر چواری ئەو کەسانەی کە شێرپەنجەیان هەیە خەمۆکی دەگرن. گرینگ نییە لە چ تەمەنێکدان و باری گوزەرانتان چۆنە، شێرپەنجە زۆربەی کاتەکان ڕوانگەی کەسەکان بەرامبەر بە ژیان دەگۆڕێت.
شێرپەنجە هەم لە باری سۆزداری و هەم دەروونی و هەم جەستەییش کاریگەری دەبێت لەسەرتان. ئەو کەسانەی شێرپەنجەیان هەیە بۆ بەرەنگاریی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ دەبێت کۆمەڵێک کار ئەنجام بدەن و خۆیان لە کۆمەڵێک کاریش دوور بکەنەوە.
ئەو کارانەی کە دەبێت ئەنجامی نەدەن:


١. خۆیان لە کێشەکە نەدزنەوە بەو هیوایەی کە چارەسەر دەبێت. ئاستی بەرزی دڵەڕاوکێ بە ڕاکردن لێی چارەسەر نابێت و دەبێت ڕووبەڕووی کێشەکە ببنەوە.
٢. هەوڵ مەدەن لە خۆڕا لای ئەوانی تر بڵێن کە باشن. باشتر وایە کە قسە بکەن و لەگەڵ نزیکەکانتان کێشەکانتان باس بکەن.
٣. بۆ چارەسەری کێشەکە پشت بە کحول مەبەستن. 


چی ئەنجام بدەن:
1.هەستەکانتان قەبوڵ کەن. ئەوەی ئێوە دەیکەن نە هەڵەیە و نە عەیبەیە. شێرپەنجە بۆ هەموو کەس دژوارە. 
2.لەگەڵ کەسێکی خۆشەویست یان دەرمانکەرەکەتان قسە بکەن و  باسی هەست و بیرەکانتان بکەن.
3.لەسەر تەندروستیی جەستەییتان تەرکیز بکەنەوە. خواردنی تەندروست، حەسانەوەی پێویست، ووەرزشكردن باشترین ھەوڵ گەلێکن کە لەو ماوەیەدا دەتوانن ئەنجامی بدەن.


خاک. سەمەد کوردە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved