خەمۆکی زۆر نیشانەی هەن، گرینگیش نییە کام نیشانەی لە ئێوەدا دەردەکەوێت چونکە هەموو نیشانەکانی بە شێوەیەک دەبنە هۆی ناخۆشی و نارەحەتی. یەکێک لە نیشانەکانی ئەوەیە کە حەز ناکەن بەیانان لە جێگەکەتان بێنە دەرەوە کۆمەڵێک خاڵ هەن کە دەتوانن بۆ ڕزگار بوون لە دەست ئەم کێشەیە بە کاریان بهێنن. لێرەدا ئاماژە بە چەند ڕێگای یارمەتیدەر دەکەین. ١_ هەوڵ بدەن بەیانییەکەتان وا لێبکەن کە شیاوی ئەوە بێت کە لە جێگەکەتان بێنە دەرەوە. ئەگەر بە هێواشیش بووە هەوڵ بدەن کە هەستن، بیر لە خواردنی بەیانی بکەنەوە، زەنگی کاتژمێر بە کار بهێنن. ٢_ چارەسەری ڕووناکی بە کار بهێنن. ڕووناکییە ڕۆشنەکان بۆ ئەو کەسانەی خەمۆکیی درێژماوە یان خەمۆکی وەرزی یان کێشەی خەویان هەیە، بەکەڵکن. بەڵگەکان ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە ڕووناکی کاریگەرییەکی دژەخەمۆکی هەیە. ٣_ مەترسن لەوەی کە لە کەسانی تر یارمەتی وەرگرن، ئەگەر خەمۆکییەکەتان بە شێوەیەکە کە ماوەیەکی زۆرە بەیانیان ناتوانن لە جێگەکەتان بێنە دەرەوە، لە کەسانی تر یارمەتی وەرگرن. ئەو کەسە دەتوانێت هاوکار، هاوڕێ یان هاوژینەکەتان بێت. ٤_ پلانی چارەسەرەکەت بگۆڕە. یەکێک لەو کەسانەی کە دەتوانێت زۆر یارمەتیدەر بێت کەسانی پرۆفیشناڵ و دەروونناسن، ئەوان دەتوانن چارەسەری باشترتان پێ پێشنیار بکەن. ٥_ هەندێک جار لە جێگەکەتان مەیەنە دەر. جاری وایە بە بۆنەی زەختی کارەکەتانەوە توانایی ئەوەتان نابێت کە لە جێگەکەتان بێنە دەرەوە. هەندێک جار ئەوە دەتوانێت یارمەتیتان بدات کە ڕۆژێکتان بۆ تەندروستیی دەروونیتان تەرخان کردبێت. خاک. سەمەد کوردە
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure