ده‌ته‌وێت دوای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نت گه‌یشته 40 ساڵ به‌رده‌وام پێستت به جوانی و گه‌نجی بمێنێته‌وه؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ت به‌ڵێیه ئه‌وا پێویسته زیاتر له‌جاران گرنگی به پێستت بده‌یت، چونكه فه‌رامۆشكردنی زیان به پێست ده‌گه‌یه‌نێت و له پیربوون نزیكی ده‌كاته‌وه. بۆیه ده‌بێت له‌دوای ته‌مه‌نی 40 ساڵی ئه‌مانه ئه‌نجامبده‌یت: 1-به‌كارهێنانی پاككه‌ره‌وه به‌پێی جۆری پێسته‌كه‌ت، نابێت به نه‌زانی پاككه‌ره‌وه به‌كاربهێنیت چونكه زیان به پێستت ده‌گه‌یه‌نێت، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر پێستت چه‌وربێت ده‌كرێت ئه‌و پاككه‌ره‌وانه به‌كاربهێنیت كه ترشی سالیسیلیكی تێدایه، به‌ڵام بۆ پێستی وشك باشتروایه ئه‌و پاككه‌ره‌وانه به‌كاربێت كه ڕێژه‌یه‌ك له شێداركه‌ره‌وه‌ی تێدایه. 2-بیرتبێت به‌رده‌وام كرێمی دژه‌خۆر به‌كاربهێنه، چونكه رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه له پاراستنی پێست و دژی چرچبوونه. 3- سیرۆم دژه ئۆكسانه بۆیه به‌كارهێنانی گرنگه بۆ پێست، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی ئه‌وجۆره سیرۆمه‌ی له‌گه‌ڵ پێستتدا ده‌گونجێت گرنگتره، بۆ ئه‌وه‌ی پێستت له تیشكی سه‌رو بنه‌وشه‌يی بپارێزیت و خانه‌كانی نوێ ببێته‌وه، ئه‌و سیرۆمانه به‌كاربهێنه كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین سی و ئی. 4-له‌دوای ته‌مه‌نی 40 ساڵیه‌وه نابێت رێگه به وشكبوونه‌وه‌ی پێستت بده‌یت، ده‌بێت به‌رده‌وام به‌و شێداركه‌ره‌وانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به به‌ها خۆراكییه‌كان پێستت شێداربكه‌یته‌وه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure