17/11/2018 09:33 AM

زیانه‌كانی به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ

به‌هۆی به‌ره‌وپێشچوونی جیهان و زانست، له‌ ئێستادا مرۆڤ به‌بێ به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا ناتوانیت بژی، بێگومان ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایانه‌ش له‌پاڵ سوودو گرنگیيه‌كانیاندا زیانیش به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نن.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی پێگه‌ی Rotana له‌رووی ته‌ندروستییه‌وه‌ ته‌كنه‌لۆژیای نوێ زیان به‌ هه‌ندێك به‌شى جه‌سته‌ ده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێك له‌و به‌شانه‌ی جه‌سته‌ په‌نجه‌ گه‌وره‌كانی ده‌سته‌، كه‌وه‌ك رۆبۆتێكی لێدێت و زیانی به‌رده‌كه‌وێت و ره‌نگه‌ هه‌ندێكجاریش ببێته‌ هۆی سڕبوون، به‌هۆی زۆر نووسین و په‌ستان خستنه‌سه‌ری له‌كاتی نوسیندا.

هاوكات به‌كارهێنانی ئایپادو مۆبایل زیان به‌ بڕبڕه‌كانی پشت و مل ده‌گه‌یه‌نن و توشی ئازاری ده‌كه‌ن، هه‌ندێكجاریش ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشی فه‌قه‌راتی لێده‌كرێت.

له‌ به‌شێكی تری هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌ به‌كارهێنانی لاپتۆپ كراوه‌، كه‌ دانانی له‌سه‌ر قاچه‌كان زیان به‌ پێست ده‌گه‌یه‌نێت و ره‌نگه‌ هه‌ندێكجار به‌كارهێنه‌ر دووچاری نه‌خۆشيیه‌كانی پێست بكاته‌وه‌، زۆر به‌كارهێنانیشی زیان به‌ چاو ده‌گه‌یه‌نێت و ئاستی بینین داده‌به‌زێنێت.


خاك - رۆتانا



created by Avesta Group and powered by Microsoft Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved