سه‌رئێشه به‌هه‌ر هۆكارێك بێت كاردانه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر چالاكبوونی ته‌ندروستی كه‌سه‌كان دروستده‌كات، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته به ڕێگایه‌كی سروشتی د.هه‌ڤین كه‌مال شاه محه‌مه‌د پسپۆڕ له زانستی ئازار‌و به‌نج به سایتی خاكی راگه‌یاند: به‌م ڕێگا سروشتیانه ده‌توانرێت چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ سه‌رئیشه بكرێت: 1- خواردنه‌وه‌ی ئاو به ڕێژه‌یه‌كی زۆر ،له‌به‌رئه‌وه‌ی وشكبوونه‌وه كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر زیادكرنی سه‌رئیشه. 2- خواردنی بڕی پێویست له مادده‌ی مه‌گنیسێۆم، جا به‌شێوه‌ی خۆراك بێت كه له‌م خوراكه‌نه‌دا زۆره وه‌ك: سپیناغ، سڵق، ئافوكادۆ، شۆفان، كاژۆ، برنجی بۆر، شیری سۆیا، ماست... یان به‌شێوه‌ی حه‌پ كه نابێت له 600 میلیگرام زیاتر بێت چونكه له‌وانه‌یه گه‌ده ئازار بدات. 3- دووركه‌وتنه‌وه له خواردنه‌وه كهولیه‌كان به‌تایبه‌تی شه‌رابی سوور. 4- خه‌وتن بۆ ماوه‌ی پێویست و له‌كاتی خۆیدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 6-8 سه‌عات، به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه زۆر خه‌وتن بۆ ماوه‌ی زیاتر له 12سه‌عات له‌وانه‌یه ببێته هۆی دروستبوونی سه‌رئێشه‌كه. 5- دووربكه‌وه‌ره‌وه له‌و خواردنانه‌ی مادده‌ی هیستامینیان زۆره، وه‌كو په‌نیری قوت‌و، خواردنی قوت‌و یان حازركراو به مه‌وادی حافزه، گۆشتی حازركراو وه‌كو سوسج یاخود هوت دوغ، ماسی حازركراو. 6- به‌كارهێنانی زه‌یته بۆنخۆشه‌كان، له‌چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وتووه به‌كارهێنانی (الزیوت العگریه) ئه‌ویش یان له‌ڕێگای بونكردنیان، یان له‌ڕێگای مه‌ساجكردن پێیان كاریگه‌ری زۆرباشی هه‌یه، وه‌كو زه‌یتی نه‌عنا، زه‌یتی گوڵی لاڤندر. 7- خواردنی ڤیتامین B به‌شێوه‌ی حه‌پی B COMPLEX، له چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كدا دۆزراوه‌ته‌وه كه ڤیتامین B2، B6، B12 رۆڵێكی باشیان هه‌یه له كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌رئێشه. 8- وه‌رگرتنی مادده‌ی كۆئه‌نزایم CO Q10 به‌شێوه‌ی سه‌پلیمینت، كاریگه‌رییه‌كی زۆرباشی هه‌یه. 9- ڕێكخستنی خواردن پێویسته هه‌موو نه‌خۆشێك كه شه‌قیقه‌ی له‌گه‌ڵه ده‌فته‌رێكی تایبه‌تی هه‌بێت به‌خۆی تیایدا بنوسێت ئه‌و خواردنانه‌ی كه خواردنیان ئه‌بێته ده‌ستپێك بۆ دروستبوونی سه‌رئێشه‌كه، بۆ نموونه مه‌رج نیه ئه‌و خواردنانه له هه‌موو نه‌خۆشیكدا وه‌ك یه‌ك بێت، له‌به‌رئه‌وه نه‌خۆش ئه‌بێت بزانێت به چ جۆرێك وای لێدێت خۆی به‌دوور بگرێت له خواردنیان. 10- خۆپاراستن له‌و خواردنانه‌ی مادده‌ی نیتراتیان تیایه ئه‌ویش هه‌موو خۆراكێكی ئاماده‌كراو ئه‌گرێته‌وه كه ماده‌ی حافزه‌ی تیایه. 11- دووركه‌وتنه‌وه له به‌كارهێنانی بۆنی تیژ بۆ بۆن خۆشكردن. 12- به‌كارهێنانی گیراوه‌ی سروشتی وه‌كو چای زه‌نجه‌فیل یاخود ینسون، چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریانخستووه ئه‌م ڕووه‌كانه مادده‌ی دژه‌ئۆكسان و دژه هه‌وكردنیان زۆره له‌به‌رئه‌وه كاریگه‌رییه‌كی زۆریان ده‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاردا. 13- وه‌رزشكردن به‌شێوه‌ی ڕۆژانه، یاخود یۆگاكردن یان ده‌رزی چینی كاریگه‌ریه‌كی زۆر باشیان هه‌یه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وبه‌ی سه‌رئێشه له شه‌قیقه‌دا. 14- به‌كارهێنانی پاكی سارد بۆ سه‌ر شوێنی ئازاره‌كه له‌كاتی سه‌رئێشه‌كه‌دا سوودی زۆره، چونكه یارمه‌تی گرژبونه‌وه‌ی ئه‌و بۆری خوێنانه ئه‌دات كه له‌كاتی سه‌رئێشه‌كه‌دا كشاون. 15- خواردنه‌وه‌ی چاو قاوه كه مادده‌ی كافایینیان تێدایه به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌م له‌وانه‌یه ئازار كه‌مبكاته‌وه، به‌ڵام به‌ڕێژه‌ی زۆر به‌پێچه‌وانه‌وه له‌وانه‌یه ئازاری سه‌ر زیادبكات به‌تایبه‌تی له‌وانه‌ی كه ڕاهاتوون به ڕێژه‌یه‌كی زۆر بیخۆنه‌وه‌و له‌پڕ وازی لێبهێنن. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure