17/11/2018 10:58 AM

ڤۆڵكسڤاگێن پلانی 50 ملیار دۆلاری بۆ كاره‌باییكردنی ئۆتۆمبێله‌كان ده‌ستپێده‌كات

چاوه‌ڕێده‌كرێت كه‌ ڤۆڵكسڤاگێن به‌هۆی سه‌رمایه‌گوزاری چه‌ندین ملیار دۆلاری وه‌ك زۆرترین قازانج له‌ په‌ره‌دانی ئۆتۆمبێله‌ كاره‌باییه‌كان ده‌ستبكه‌وێت.

ڤۆڵكسڤاگێن 50 ملیار دۆلار له‌سه‌ر په‌ره‌دانی ئۆتۆمبێله‌ كاره‌باییه‌كان و ئۆتۆمبێله‌ سه‌ربه‌خۆكان تا ساڵی 2023 خه‌رجده‌كات و هه‌وڵده‌دات كه‌ هاوكاری زیاتری له‌گه‌ڵ كۆمپانیای فۆرد ببێت.

به‌رهه‌مهێنانی ژماره‌یه‌كی زۆری ئۆتۆمبێله‌ كاره‌باییه‌كان یارمه‌تی كۆمپانیاكان ده‌دات كه‌ نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌ دابه‌زێت بۆ ئاستی ئۆتۆمبێله‌ دیزڵییه‌كان. ڤۆڵكسڤاگێن له‌ به‌رنامه‌یدایه‌ تا ساڵی 2025 بڕی به‌رهه‌مهێنانی ئامێره‌ جیاجیاكانی 30% به‌رزبكاته‌وه‌.

ڕه‌نگه‌ جێهێشتنی ئۆتۆمبێله‌ دیزڵییه‌كان و ڕۆیشتن به‌ره‌و ئۆتۆمبێله‌ كاره‌باییه‌كان له‌م ئاسته‌ گه‌وره‌یه‌دا له‌سه‌ر بێكاریش كاریگه‌ی دابنێت، چونكه‌ به‌گشتی ئۆتۆمبیلێكی دیزڵی مه‌كینه‌كه‌ی له‌ 1400 پارچه‌ پێكدێت، به‌ڵام ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی به‌ باتری و مه‌كینه‌وه‌ نزیكه‌ی 200 پارچه‌ی هه‌یه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش واتا ڕێژه‌یه‌كی كه‌متری كرێكار پێویسته‌.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved