ئیندۆمی یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ی زیاتر منداڵان حه‌زیان بۆ خواردنی هه‌یه، به‌ڵام ئایا زیانه‌كانی چین؟ له‌وباره‌یه‌وه د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی ئه‌م زیانانه‌ی بۆ سایتی خاك روونكرده‌وه: 1- زۆری كێش و قه‌ڵه‌وی و كۆنیشانه‌ی ئێكس، چونكه بڕێكی زۆر له كاربۆهیدرات و چه‌وری تێدایه‌و ده‌وڵه‌مه‌نده به وزه. 2- كه‌می ڤیتامین و كانزاكان، چونكه ئیندۆمی به‌وه پێناسه ده‌كرێت كه خواردنێكه ته‌نها تێرت ده‌كات بێ ئه‌وه‌ی پێكهاتووه به‌سووده‌كانی خۆراكی تێدا بێت. 3- كه‌مخوێنی و كه‌می مادده‌ی ئاسن. 4- دواكه‌وتنی گه‌شه‌ی منداڵ و زیادبوونی ئه‌گه‌ری كورتی باڵا له منداڵ و مێردمنداڵان ئه‌گه‌ر ڕۆژانه یان هه‌فته‌ی چه‌ند جارێك بخورێت. 5- كه‌می ته‌ركیزو دابه‌زینی ئاستی خوێندكار له قوتابخانه‌و زوو شت له‌بیرچوونه‌وه. 6- زیادبوونی ئه‌گه‌ری نه‌خۆشی ئه‌لزهایمه‌رو پوكانه‌وه‌ی خانه‌كانی مێشك. 7- زیادبوونی ئه‌گه‌ری به‌رزی ئاستی كولیستڕۆڵی خراپ و چه‌ورییه سیانییه‌كان له‌ناو خوێندا. 8- زیادبوونی ئه‌گه‌ری توشبوون به به‌رزی فشاری خوێن و نه‌خۆشی شه‌كره‌و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیانه‌یان هه‌یه نابێت بیخۆن. 9- زیادبوونی ئه‌گه‌ری سه‌رئێشه‌و دڵ تێكهه‌ڵاتن و دڵته‌نگی و زوو توڕه‌بوون و خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ. 10- زیادبوونی ئه‌گه‌ری قه‌بزی و ئاكامه‌كانی وه‌ك مایه‌سیری و خراپتربوونی نیشانه‌كانی ته‌هیجی كۆڵۆن و دڵه‌كزێ. 11- هه‌ندێك توێژینه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه زیانی هه‌یه بۆ گورچیله‌و جگه‌ر به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه پێویسته. 12- ئیندۆمی هیچ مادده‌یه‌كی تێدا نیه ڕاسته‌وخۆ ببێته هۆی شێرپه‌نجه ئه‌گه‌ر به‌پێی ستاندارده جیهانییه‌كان دروستكرابێت، به‌ڵام زۆر خواردنی چونكه ده‌بێته قه‌ڵه‌وی و زۆری كێش و كه‌می ڤیتامین و كانزاو مادده ڕیشاڵیه‌كان بۆیه ڕه‌نگه ببێته هۆی زیادبوونی ئه‌گه‌ری چه‌ند جۆرێك له شێرپه‌نجه. 13- رای پزیشكه پسپۆڕه‌كانی زانستی خۆراك ئه‌وه‌یه كه نه‌خۆرێت و نه‌درێت به منداڵ و مێردمنداڵان و باشتره ئه‌گه‌ر خورا زۆر كه‌می لێ بخورێت له مرۆڤی سه‌رو 18 ساڵ به‌مه‌رجێك نه‌خۆشی درێژخایه‌نی نه‌بێت. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure