زینده‌وه‌رناسان له زانكۆی UCLA زانییان كه چۆن برینداربوونی سه‌ر، خانه‌كان و جێنه‌كان ده‌خاته ژێر كاریگه‌رییه‌وه كه له‌وانه‌یه ببێته هۆی نه‌خۆشی جددی له مێشكدا. زانایان خانه‌ی "ئه‌تله‌س"یان له هیپۆكامپسدا "ئه‌و به‌شه‌ی مێشك كه یارمه‌تی فێربوون و یادگه ده‌دات كاتێك كه مێشك توشی بریندارییه‌كی ترۆماتیكی ده‌بێت" خسته‌به‌ر توێژینه‌وه. تیمه‌كه هه‌روه‌ها ئه‌و جێنانه‌یان پێشنیار كرد كه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی مێشك له‌كاتی برینداری ترۆماتیكی مێشكدا ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت. زینده‌وه‌رناسه‌كان زانییان كه سه‌دان جێن به‌هۆی بریندارییه‌كی مامناوه‌ندی مێشكه‌وه ده‌كه‌ونه‌ژێر كاریگه‌رییه‌وه. ئه‌م جێنه گۆڕاوانه دواتر ده‌بنه هۆی نه‌خۆشییه‌كانی وه‌ك زه‌هایمه‌ر، پاركینسۆن و نه‌خۆشی تر. له ئه‌نجامه‌كاندا به‌وه گه‌یشتن كه له 15 جۆری خانه‌كانی هیپۆكامپ لانیكه‌می 12 جۆریان به‌هۆی ترۆمای مێشكییه‌وه ده‌كه‌ونه ژێركاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنییه‌وه. ئه‌و كاریگه‌رییه‌ش بۆ هه‌ندێك جۆر له خانه‌كان زیاتره. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure