17/11/2018 11:18 AM

بۆچی له‌ زستاندا زیپكه‌ی سه‌ر پێست زۆر ده‌بن و چۆن چاره‌سه‌ر بكرێت؟

له‌ زستاندا هیچ شتێك شكۆفه‌ ناكات، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ زیپه‌كان بپشكوێن. به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی ساڵی 2015 ده‌ركه‌وت كه‌ له‌ هاوین و پاییزدا ڕێژه‌ی زیپكه‌ی پێست كه‌متره‌. له‌لایه‌كی تره‌وه‌ له‌ زستاندا ڕێژه‌ی زیپكه‌ بۆ 11% له‌نێوان به‌شداربووانی توێژینه‌وه‌كدا زیادی كرد.

هۆكارێكی ئه‌م خاڵه‌ بۆ سیبام ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. سیبام جۆره‌ ڕۆنێكه‌ كه‌ ڕژێنه‌ بچووكه‌كانی پێست به‌رهه‌می ده‌هێین. سیبام ده‌بێته‌ هۆی نه‌رمی و وشكنه‌بوونی پێست، به‌ڵام ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌م مادده‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی خانه‌كانی پێست پێكه‌وه‌ بلكێن. ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ كونه‌كانی پێست دابخرێن و زیپكه‌ دروستببێت.

شۆكی سه‌رماش ده‌توانێت هۆكارێكی تری زۆربوونی زیپكه‌ بێت. هه‌روه‌ها له‌ وه‌رزی زستاندا ڕێژه‌ی ڕووناكی سه‌روبنه‌وش كه‌متره‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی كاریگه‌رییله‌سه‌ر ژماره‌ی به‌كتریاكانی سه‌ر پێست كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروستبوونی زیپكه‌ ده‌بێت.

بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی زیپكه‌ له‌و وه‌رزه‌دا ده‌توانن له‌ نه‌رمكه‌ره‌وه‌ی پێستی بێ-ڕۆن كه‌ڵك وه‌ربگرن، هه‌روه‌ها ده‌توانن ده‌موچاوتان داپۆشن كه‌ كاتی چوونه‌ده‌ر كه‌شوهه‌وای ساردو با پێستتان وشكنه‌كاته‌وه‌. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ده‌رمانی چاره‌سه‌ر زیپكه‌ به‌كارده‌هێنن، ئه‌و كاره‌ درێژه‌ بده‌ن. چونكه‌ گۆڕینی به‌رنامه‌ی پاراستنی پیستتان له‌وانه‌یه‌ ڕێژه‌ی زیپكه‌كان زیاتر بكات.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved