توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی نوێی ئه‌مریكی ده‌ریخستووه كه رۆژانه خواردنی بڕێكی كه‌م له چه‌ره‌ساته‌كان، ئه‌گه‌ری قه‌ڵه‌وبوون و توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه. توێژینه‌وه‌كه له زانكۆی هارڤاردی ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه‌و له كۆنگره‌ی (كۆمه‌ڵه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له ئه‌مریكا) پێشكه‌شكراوه كه له شاری شیكاگۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. توێژه‌ره‌كان ده‌ڵێن: پێكهاته‌كانی نێو چه‌ره‌ساته‌كان دژی قه‌ڵه‌وین، ئه‌گه‌ر رۆژانه ته‌نها 28 گرامیان لێبخورێت، هه‌روه‌ك به چه‌ورییه سوودبه‌خشه‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندن كه گرنگن بۆ پاراستنی ته‌ندروستی دڵ و لووله‌كانی خوێن. توێژینه‌وه‌كه سوودی له داتا ته‌ندروستییه‌كانی 126 هه‌زار خانم و پیاو وه‌رگرتووه كه توشبووی نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان بوون و چوار ساڵ جارێك فۆڕمێكیان پڕكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به خواردنی رۆژانه‌ی چه‌ره‌ساته‌كان به‌گشتی و گوێز به‌تایبه‌تی. له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت ئه‌وانه‌یان كه رۆژانه نزیكه‌ی 30 گرام چه‌ره‌س ده‌خۆن، كێشیان ته‌ندروستانه‌تره‌و ئه‌گه‌ری توشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و لووله‌كانی خوێن كه‌متره. توێژه‌ره‌كان ده‌ریشیانخستوه، جێگرتنه‌وه‌ی به‌شێك له خواردنه‌كانی وه‌ك گۆشتی سوور، په‌تاته‌ی سووره‌وه‌كراو و سووكه ژه‌مه شیرینییه‌كان نزیكه‌ی 30 گرام چه‌ره‌س رێگه له‌و زیادبوونه هێواشه ده‌گرێت كه له‌گه‌ڵ چوونه ته‌مه‌ندا له كێشی جه‌سته‌دا رووده‌دات، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و لووله‌كانی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه. خاك - سیڤا ئازاد دی ده‌بلیو
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure