ئازاری جومگه‌و ئێسكه‌كان جگه له چاره‌سه‌ری پزیشكی، هه‌ندێك خۆراكیش ده‌بنه چاره‌سه‌رێكی گونجاو و هێوربونه‌وه‌ی. له‌وباره‌یه‌وه د.هه‌ڤین كه‌مال شاه محه‌مه‌د پسپۆری بێهۆشكاری و ئازار‌و جومگه، باشترین چاره‌سه‌ری سروشتی بۆ سایتی خاك روونكرده‌وه ئه‌وانیش: * زه‌نجه‌فیل: به‌كاردێت بۆ ئازاری جومگه‌كان، داخورانی جومگه‌كان، ئازاری سوڕی مانگانه له ئافره‌تداو مادده‌ی ئازارشكێن و دژه هه‌وكردنی تێدایه. * توتڕك و بلوبیری و شلك: ئه‌مانه دژه ئۆكسیدانت و دژه هه‌وكردنیان تێدایه. * ناوكه كوله‌كه: ماده‌ی مه‌گنیسیۆمی تێدایه به شێوه‌یه‌كی زۆر، كه كاریگه‌رییه‌كی باشیان هه‌یه له كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌رئێشه له‌و كه‌سانه‌ی شه‌قیقه‌یان له‌گه‌ڵدایه. 4- ماسی سه‌له‌مون: ڕێژه‌یه‌كی زۆر دژه‌هه‌وكه‌ره‌كان و ئۆمێگا3 تێدایه كه ئازاری جومگه‌كان ناهێڵێت، هه‌روه‌ها جۆری ماسی تریش وه‌كو تونا، سردین مادده‌ی ئۆمێگا6یان به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر تێدایه كه یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردن ده‌ده‌ن. 5- زه‌رده‌چه‌وه: جۆرێكه له به‌هاراته‌كان كه ئازارشكێن و دژه‌هه‌وكردنی تێدایه، بینراوه ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه ڕۆماتیزم و داخورانی جومگه‌یان هه‌یه كه مادده‌ی زه‌رده‌چه‌وه‌یان خواردووه به‌شێوه‌ی سه‌پڵمینتی (كوركمین)، جوڵه‌یان باشتر بووه‌و ئازاریان كه‌متربوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر تێكه‌ڵبكرێت له‌گه‌ڵ بیبه‌ری ڕه‌ش ئه‌توانرێت هه‌مووی تێكه‌ڵبكرێت له‌گه‌ڵ زه‌نجه‌فیل و به‌شێوه‌ی چا بخورێته‌وه. * گێلاس: له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له پێشبڕكێی راكردندا به‌شداربوون و له‌پێش 7 ڕۆژ له ڕاكردنه‌كه شه‌ربه‌تی گێلاسیان خواردووه به شێوه‌یه‌كی زۆر، ئازاری ماسولكه‌یان كه‌متر بووه له‌وانه‌ی كه به‌كاریان نه‌هێناوه، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی مادده‌ی دژه ئۆكسیده‌كانیان تێدایه و هه‌روه‌ها دژه هه‌وكردنن. * زه‌یتی زه‌یتونی ئه‌سڵی: ئه‌مه‌ش وه‌كو ئازارشكێنه‌كان كارده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی له ئازاری قورگدا، هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندی نه‌رمكردنه‌وه‌شی تێدایه كه جومگه‌كان نه‌رمده‌كاته‌وه‌و جوڵه‌یان ئاسان ده‌كات و یارمه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ش ئه‌دات كه توشی داخورانی جومگه‌كان و ڕۆماتیزم بوون. * بیبه‌ری سوری تیژ: مادده‌ی كاپسایسینی تیایه كه ئه‌و گه‌رمیه‌ی پێیده‌دات كه له بیبه‌ری سوردا هه‌ستی پێده‌كرێت، زۆركات له له‌زگه‌ی ئازاردا به‌كاردێت، هه‌روه‌ها ماده‌ی ئیندۆرفین زیاد ده‌كات له له‌شدا كه ئازارشكێنێكی سروشتییه. * نه‌عنای سه‌وز: زه‌یتی نه‌عنا یه‌كێكه له ئازارشكێنه سروشتییه‌كانی كه به‌كاردێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پێچی سك و ئازاری سك، چای نه‌عنا كاریگه‌رییه‌كی زۆرباشی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌هه‌یوجی كۆڵۆنیان هه‌یه، یان پێچی سكیان هه‌یه، چای نه‌عنای به‌رازیلی یه‌كێكه له هه‌ره ئازارشكێنه باشه‌كان. * شه‌رابی سوور: توێژینه‌وه‌كان ده‌ڵێن كه كاریگه‌رییه‌كی باشی هه‌یه له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری پشتی ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی ئاوسان یان ئینزلاقی دیسكه‌كانیان هه‌یه، ئه‌ویش به‌مه‌رجێك له یه‌ك په‌رداخ زیاتر نابێت بخورێته‌وه، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتیشدا زیانی گه‌لێك زۆره بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ باشتره نه‌خۆرێته‌وه. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure