تۆڕی ئاسمانی ئێچ بی ئۆ به‌رواری نمایشكردنی به‌شی هه‌شته‌م و كۆتایی دراما به‌ناوبانگه‌كه‌ی جه‌نگی ته‌خته‌كان "گه‌یم ئۆف سرۆنز"ی دیاریكرد، به‌پێی گرته ڤیدیۆیه‌ك كه بڵاوبووه‌ته‌وه دراماكه له نیسانی ساڵی داهاتوودا نمایشده‌كرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی رۆژی بۆ دیاری بكرێت. هه‌روه‌ها له گرته ڤیدیۆكه‌دا چه‌ند گرته‌یه‌كی به‌شه‌كانی پێشووی تێدایه بۆ ده‌رخستنی پوخته‌ی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی پێش روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داهاتوو روویانداوه بۆ داگیركردنی مه‌مله‌كه‌تی وێسترۆسی ئه‌فسانه‌یی. ئه‌م درامایه‌ی كه چه‌ندین خه‌ڵاتی ئێمی بردوه‌ته‌وه به پڕبینه‌رترین به‌رهه‌مهێنانی تایبه‌ت به‌و تۆڕه‌یه، ته‌نها له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا 30 ملیۆن بینه‌ری هه‌یه، جگه‌له‌وه‌ش به ملیۆنه‌ها بینه‌ری له جیهاندا هه‌یه. له ئێستادا تۆڕی ئێچ بی ئۆ سه‌رقاڵ په‌ره‌پێدانی چه‌ند درامایه‌كه رووداوه‌كانی له‌نێوه‌ندی هه‌مان جیهانی ئه‌فسانه‌ییدایه‌و مانگی شه‌شی رابردوو بڕیاری به‌رهه‌مهێنانی زنجیره‌یه‌كی ئه‌زموونی بۆ درامایه‌كدا كه رووداوه‌كانی باس له هه‌زاران ساڵ پێش رووداوه‌كانی جه‌نگی ته‌خته پاشاییه‌كان ده‌كات. خاك - سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure