ئازاری ده‌ست و مه‌چه‌ك به‌هۆی هه‌ر نه‌خۆشییه‌ك یان زه‌برو بریندارییه‌كه‌وه ڕووده‌دات له ئێسقان، ماسولكه، ده‌مار، بۆری خوێنه‌كان، به‌سته‌ر، جومگه، پێستی ده‌ست و په‌نجه‌و مه‌چه‌ك. پێویسته هۆكاری هه‌موو نه‌خۆشییه‌ك ده‌ستنیشان بكرێت تا به شێوازی زانستی و دروست چاره‌سه‌ر بكرێت، له‌وباره‌یه‌وه د.هه‌ڤین كه‌مال شاه محه‌مه‌د به سایتی خاكی ڕاگه‌یاند: ئه‌م هۆكارانه ده‌بنه هۆی دروستبوونی ئازاره‌كه: ئازاری په‌نجه‌و مه‌چه‌ك، ئه‌مانه‌ن گرنگترین هۆكاره‌كانن: 1- سه‌وه‌فانی جومگه‌كانی مه‌چه‌ك و ده‌ست: وێنه‌ی هه‌موو جومگه‌كانی له‌ش جومگه‌كانی مه‌چه‌ك و ده‌ست و په‌نجه‌كان به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی لینجی و داخورانی جومگه‌كان ڕووده‌دات. 2- نه‌خۆشی ڕۆماتیزمی جومگه‌كان: كۆنیشانه‌ی كارپه‌ڵ ته‌ناڵ ( Carpal tunnel syndrome ) له ئه‌نجامی بوونی فشار له سه‌ر یه‌كێك له ده‌ماره‌كانی ده‌ست. 3- نه‌خۆشی هه‌وكردنی دیكۆرڤیه‌ن ( De Quervain's Tenosynovitis ) 4- بوونی ئازار له بنی په‌نجه گه‌وره‌ی ده‌ست و مه‌چه‌ك. 5- برینداربوون و زه‌بر به‌ركه‌وتن به مه‌چه‌ك و ده‌ست و په‌نجه‌كان؛ هه‌روه‌ها بوونی شكاوی و درز له ئێسقانه‌كان، له‌جێچوونی جومگه‌كانی ده‌ست و په‌نجه‌كان و مه‌چه‌ك. 6- نه‌خۆشی شه‌كره 7- نه‌خۆشی بۆری خوێنه‌كان: وه‌ك نه‌خۆشی ڕاینۆید، نه‌خۆشی دێپوترین (Dupuytren's contracture ) : 8- له ئه‌نجامی ڕه‌قبوونی شانه ناوپۆشه‌كانی ژێر پێستی ده‌ست 9- ئازاری په‌نجه‌ی ( Stenosing tenosynovitis (trigger finger) 10- نه‌خۆشی ده‌رده شاهانه‌و ده‌رده شاهانه‌ی درۆزنه 11- زۆر به‌كارهێنانی ده‌ست و په‌نجه‌كان؛ بۆ نموونه له ئه‌نجامی زۆر به‌كارهێنانی مۆباێل و لابتۆپ. 12- سستی ده‌ماره‌كانی ده‌ست به هۆكاری جیاوازه‌وه. 13- نه‌رمبوونه‌وه‌ی ئێسقان و ئێسكه نه‌رمه. 14- كه‌می هه‌ندێك ڤیتامین و كانزاكان: وه‌ك ڤیتامین دی، كالسیۆم، مه‌گنسیۆم. 15- هه‌ندێك نه‌خۆشی پێست: وه‌ك سه‌ده‌فی ، ئێكزیما خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure