18/11/2018 03:07 PM

زەلکاوی ژنە پیسەکان

 

زەلکاوی ژنە پیسەکان یەکەم بەرهەمی چاپکراوی شاعیر (هێمن قوربانی)یەو لەچوارچێوەی پرۆژەی گوڵیاردا بۆچاپ و بڵاوکردنەوە کەوتە بەردیدی خوێنەران، دەقەکانی ناو ئەم کتێبە شیعرییە دەقی ئازادن و پێکھاتوون لە (١١١)کورتە شیعری مینیماڵی، لەم کتێبەدا ھەموو تێکستەکان باس لە دیوەکەی تری ژن دەکات کە پێچەوانەی میھرەبانییە .
لەبارەی بڵاوکردنەوەی ئەم کتێبەوە هێمن قوربانی بەسایتی خاکی ڕاگەیاند:کاری نوسەر فرە ڕەھەندە و دەبێت بەردەوام لە تازەبوونەوەدابێت و شانبەشانی ھەموو ڕوداو و پێشھاتەکان ھەنگاوبنێ بەرە و پڕۆژەی تازەتر و بابەتی،کە لەگەڵ سروشتی ھەنوکەیی کۆمەڵگاکەی بگونجێت و بتوانێ ھەمان ئەو وێنەیە بکێشێت کە دەبینرێ یاخود بە شەقامدا تێدەپەڕێ، من وەک تازەترین بەرھەم وەک بابەتێکی ڕیالیزمی  تاڵە یاخود بڵێین قێزەون، ھەڵبەت مرۆڤ بەگشتی بەرەو تەوژمێکی دڕندەیی و بێبەزەیی بوون دەچێت ئەویش بۆ مەبەستی بەدەستخستنی ژیانێکی شایستەترە لەوەی کە لەئێستادا ھەیەتی، وە کارەکتەر زۆرن بۆ ڕۆڵبینین بەو شێوازە نێگەتیڤەی کە مرۆڤ دەخاتە بارودۆخێکی نامرۆڤانەترەوە، وە یەکێکیش لەو کارەکتەرە شەرانگێزانەی کە ھەیە دوای رەگەزی پیاو ڕەگەزی بەرامبەرییەتی کە ژنە بۆیە من پێم وایە ژنانیش پشکێک لە تاوان و پشکێک لە قورسکردنی ژیانیان بەردەکەوێت و بەشێکن لە ھۆکاری ئەو نواندنە ناڕێک و نادادپەروەرییەی کە ئێستا بە کۆمەڵگادا دەگوزەرێ.

خاک-تانیائاوارە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved