18/11/2018 03:11 PM

حەوت چاپکراوی نوێ بەمزوانە

لە هەفتەی داهاتوودا ژمارە ٤ ی گۆڤاری کۆنتێکست و ٦ کتێبی نوێ لە چاپخانەی کارۆ چاپ دەکەین.
۱ ـ تێپەڕاندنە تازەگەرییەکان لەتیف هەڵمەت بەنموونە
ئەم کتێبە شەش لێكۆڵینەوەی جیاوازی سەربەخۆیە، لە نووسینی هەر دوو پرۆفیسۆر د. زاهیر لەتیف و د. نیان نەوشیروان مەستییە لە دوو توێی ۲۲٠ لاپەرەدا.
هەردوو لێکۆەر ئەکادیمیانە دوور لە وەسف و پێاهەڵدان بەکەسایەتی لەتیف هەڵمەتدا کاریان لەسەر دەقەکانی یەکێک لە پێشەنگەکانی تازەگەری شیعری کوردی کردووە لە کۆمەڵێک ڕەهەندی جیاوازەوە.

۲ـ ژمارە ٤ ی گۆڤاری کۆنتێکست
گۆڤارێکی ئەکادیمی پسپۆڕی وەرزیی سەربەخۆیە تایبەتە بە توێژینەوەی زانستە مرۆڤایەتییەکان ، دەستە بژێر دەینووسێت و هەمووان دەیخوێندنەوە .
ئامانج لەدەرکردنی ئەم گۆڤارە بە ستانداردکردنی لێکۆڵینەوە کان و بەخشینی زانیاری درووستە بە خوێنەر ، ئەم ژمارەیەش وەک ژمارەکانی پێشوو کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی گرنگی ئەدەبی و زمانەوانی لە خۆگرتووە لە دوو توێوی ۲٤٠ لاپەرەدا .

۳ـ دیرۆکی زانکۆی سلێمانی 
ئەم کتێبە لە نووسینی مامۆستا( جەمال عەبدول )ە، باس لە بیرۆکەی دامەزراندنەوەی زانکۆی سلێمانی دەکات لە ۱٤ /۱۱ /۱۹۹۲ وە هەروەها باس لە پێکهێنانی لیژنەیەک لە کەسانی دڵسۆز و کارەکانی ئەولیژنەیە دەکات لە پێناو بنیاتنانەوەی زانکۆدا ، لەگەڵ بونی کۆمەڵێک بەڵگەنامەو وێنە ی تایبەت بە کارەکانی دامەزراندنەوەی زانکۆی سلێمانی، بۆ یادی یۆبیلی زێڕین یادی ٥٠ ساڵەی دامەزاراندنی زانکۆی دایک زانکۆی سلێمانییە .

٤ـ ئایندەی کەرکوک لە نێوان هەولێر و بەغداد
ئەم کتێبە لێکۆڵینەوەکە لە دۆخی یاسای و سیاسی و دەستووری کەرکوک لە سێ کاتی جیاوازدا .ئەم لێکۆڵینەوەیە پرۆژەیەکی هاوبەشی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەی و سەنتەری لێکۆڵینەوەی یاسایی و سیاسی زانکۆی سلێمانییە بەزمانی ئینگلیزی .

٥ـ دیوانی تەمەن 
دیوانی تەمەن ناوی نامیلکەیەکی شیعرییە لە نووسینی شیرین میرزا عبدولرەحمانە ژمارەی لاپەرەکانی ۷٤لاپەرەیە، بە تیراژی ٥٠٠ دانە لە چاپخانەی کارۆ چاپکراوە لە رۆژانی داهاتوودا بڵاودەبێتەوە .

٦ـ ئەدگاری وێنەکانی شاخ، چاپی سێیەم 
کتێبی ئەدگاری وێنەکانی شاخ کۆی ئەو زنجیرە نوسینانەیە کە مستەفا چاوڕەش لە ۲۲ ئەڵقەدا لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێدا بڵاوی کردونەتەوە تیایاندا تیشکی خستۆتە سەر بارودۆخی سیاسی و ڕووداوەکانی ساڵانی سەرەتای دەستپێکردنی شۆڕشی نوێ .

۷ـ ونبوون
ونبوون ، ناوی ڕۆمانێکە لە نووسینی گۆران جەمالە ، ئەم کتێبە یەکەم بەرهەمی نووسەرە لە ۳۳۸ لاپەرەی قەبارە ۱۳*۲۱ سم پێکهاتووە، ناوەرۆکی چیرۆکەکە بابەتی سۆزدارییە، کاری نەخشەسازی بەرگ و ناوەرۆکی لە سکای دیزاین کراوە.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved