له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی ساڵۆنی كوردستانی نوێ، ڕۆژى 18-11-2018 له ڕێوڕه‌سمێكدا كتێبی "له ئامانه‌تی ئاشتیدا بن"ی نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووسی دیاری تورك حه‌سه‌ن جه‌مال كه هێژا دڵشاد وه‌ریگێراوه بۆ كوردی، ناسێنرا. له وته‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به ناساندنی كتێبه‌كه، هێژا دڵشادی وه‌رگێڕ وێڕای گه‌یاندنی سڵاوی نووسه‌ر به ئاماده‌بووان، به‌وردی باسی له ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه كرد‌و ڕوونیكرده‌وه كه نووسه‌ر ده‌یه‌وێت له‌ڕێی ئه‌م به‌رهه‌مه‌یه‌وه تێڕوانێكی نوێ بۆ پرسی كورد بدۆزێته‌وه‌و به دیدێكی نوێوه له ئاشتی له‌و وڵاته بڕوانێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه نووسه‌ر شێوازێكی تایبه‌تی له نووسینی كتێبه‌كه‌یدا په‌یڕه‌و كردووه كه خۆی له سه‌ردانی مه‌یدانی ئه‌و ناوچانه ده‌بینێته‌وه كه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان په‌یوه‌ندییان به بابه‌تی به‌رهه‌مه‌كه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌سانی تایبه‌تمه‌ندو په‌یوه‌ندیدار به بابه‌ته‌كه‌وه. جا ئه‌و كه‌سانه كه‌سی ئاسایی بن یاخود له به‌رزترین لوتكه‌ی بڕیار‌و ده‌سه‌ڵاتدا. دوای خسته‌ڕووی سه‌رنج و تێبینی و به‌شداری چه‌ند میوانێكی ئاماده‌بوو، كتێبه‌كه به ئیمزای وه‌رگێڕ به‌سه‌ر ئاماده‌بووان دابه‌شكرا. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure