دوابەدوای دەنگۆی بڵاوبوونەوەی داخستنی به‌شه‌كانی زانسته ئیسلامییه‌كان، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بەپێویستی دەزانێت چەند ڕاستییەک بۆ ڕای گشتی ڕوونبکاتەوە. 1. بۆ بەرزکردنەوەی کوالێتی خوێندن وەزارەتەکەمان كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی گرنگی ناوه، به‌شێك له‌و هه‌نگاوانه بریتیبوون له داخستنی خوێندنی ئێواران، بۆیه بۆ ئه‌مساڵی خوێندن 438 به‌شی زانستی له زانكۆ حكوميیه‌كان داخران، داخستنی خوێندنی ئیسلامی ئێوارانیش هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یدایه، لە بەرامبەریشدا چەندین هەنگاوی جێگرەوەی باشتری ناوە، بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر خوێندن بۆ ئارەزوومەندانی خوێندنی زانستە ئیسلامییەکان لە کوردستان. 2. هیچ به‌شێکی زانسته ئیسلامییه‌كان لە سەرتاسەری کوردستان دانه‌خراوە، بەڵکو ته‌نها خوێندنی ئێواران لە دهۆک و ئاکرێ کە پێشتر بە پاراڵێڵ بووە، ئه‌وه‌ش گواستراوەتەوە بۆ بەیانیان، ئەمەش لە چوارچێوەی ڕێکخستنەوەی خوێندنی ئێواران بووە لە زانکۆ حكومیيه‌کان وه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه ئاماژه‌مان پێدا. 3. له زانکۆکانی كوردستان 2 كۆلێژی تایبه‌ت به زانسته ئیسلامییه‌كان له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و زانكۆی سلێمانی هه‌ن و هه‌ریه‌كه‌یان چوار به‌ش له‌خۆده‌گرن: (شه‌ریعه، خوێندنی ئیسلامی، په‌روه‌رده‌ی ئاینی، بنه‌ماكانی ئایین)، هه‌روه‌ها به‌شی بنه‌ماكانی ئایین له زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌و به‌شی په‌روه‌رده‌ی ئاینی له زانکۆکانی (كۆیه، ئاكرێ، دهۆك و زاخۆ) هه‌یه‌و هیچ بڕیاڕێكی داخستنیان نییه. 4. بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ ئارەزوومەندان، وه‌زاره‌ت بۆ ساڵی خوێندنى 2018-2019 دوو جار ده‌رگای پێشکەشکردنی وەڕگرتنی ڕاسته‌وخۆی بۆ به‌شه‌كانی زانسته ئیسلامییه‌كان لە زانکۆ حکومییەکان كردۆته‌وه، ئەوە لەكاتێکدایە کە ئەو دەرفەتە بۆ هیچ پسپۆڕیه‌کی دیکە نه‌كراوه. 5. ساڵانی ڕابردوو هه‌ركه‌س بڕوانامه‌ی یەسکانکردنى بڕوانامەى و دبلۆمی لە زانستە ئیسلامییەکان هه‌بووایه مافی وه‌رگرتنی له به‌شه‌كانی زانسته ئیسلامییه‌كان نەبوو, به‌ڵام وه‌زاره‌ت ئه‌مساڵ ئاسانكاریيه‌کی كردووه‌و ئه‌وانیش مافی پێشکەشکردنیان بۆ زانكۆ حكومییه‌كان هه‌یه، ئەوەش دەرفەتى خوێندنی بۆ بەشێکى زۆر لە وتارخوێنان و ئارەزوومەندانی زانستە ئیسلامییەکان ڕەخساندووە. 6. ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تەکەمان ڕەزامەندی لەسەر کردنەوەی دوو كۆلێژی زانکۆیی تایبەتى داوە، ئەوانیش (كۆلێژی زانکۆیی قه‌ڵا لە هەولێر) و (کۆلێژی زانکۆیی گۆیژه لە سلێمانی)یە، كه هه‌ریه‌كه‌یان دوو به‌شی تایبه‌ت به زانسته ئیسلامییه‌كانیان تێدایه، ئەوانیش بەشەکانى (په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی و به‌راوردكاری ئاینه‌كان)، کە ساڵانى ڕابردوو هیچ بەشێکى زانستە ئیسلامییەکان لە زانکۆ تایبەتیيەکان نەبووە. 7. سه‌باره‌ت به‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی كه ئه‌م بابه‌تانه‌یان بۆ موزاده‌ی سیاسی به‌كارهێناوهو به‌یاننامه‌یان بڵاوكردۆته‌وه، باشتربوو وردتر بونایه له ده‌ركردنی به‌یاننامه‌و ناكرێ بڵاوكراوه له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری هه‌ڵه‌و ناڕاست ده‌ربكه‌ن، به‌ڵكو باشتربوو بۆ گه‌یشتن به ڕاستیه‌كان په‌یوه‌ندیان به وه‌زاره‌ته‌كه‌مانه‌وه بكردایه، بۆیه پێویست به‌وه ناكات ئه‌و لایه‌نانه ئیسلام بۆ خۆیان قۆرخبكه‌ن، چونكه ئێمه وه‌ك لایه‌نی په‌روه‌رده‌یی و زانستی خۆمان به به‌رپرسیار ده‌زانین و پڕۆژه‌مانیش هه‌بووه‌و هه‌یه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری میانڕه‌وی، له‌به‌رئه‌وه پێویست به‌وه ناكات ئه‌م لایه‌نه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ش هاوشێوه‌ی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ژیان به سیاسی بكه‌ن، چونكه وه‌زاره‌ته‌كه‌مان وه‌ك لایه‌نی ئه‌كادیمی و زانستی به‌ده‌ر له بیركردنه‌وه‌ی سیاسی كاری خۆی كردووه‌و هه‌موو هه‌وڵه‌كانیشی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی زانكۆكان و ده‌رچوانه، بۆیه دوور‌و نزیك په‌یوه‌ندی به‌بابه‌تی سیاسیه‌وه نیه. خاك - وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure