ئایفۆنی ئیكس.ئاڕ و ئیسك،ئێس دژه‌ئاو نین، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ئاودا خۆڕاگرن و ده‌توانن به‌بێ نیگه‌رانی له‌گه‌ڵ خۆتان بیانبه‌ن بۆ مه‌له‌كردن. كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌ڵێت كه ئایفۆنی ئیكس.ئاڕ له قوڵایی یه‌ك مه‌تریشدا بۆ 30 خوله‌ك هیچی لێنایه‌ت. ئایفۆنی ئیكس.ئێس و ئیكس.ئێس ماكس ده‌توانن هه‌ر ئه‌و ماوه‌یه له قوڵایی 2 مه‌تردا بمێننه‌وه. له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌م دوو جۆره‌ی ئایفۆنیان له قوڵایی جیاجیادا تاقیكرده‌وه تا بزانن چه‌نده خۆڕاده‌گرن. له قوڵایی دوو مه‌تردا و بۆ ماوه‌ی 5 خوله‌ك هه‌ردووكیان به‌بێ كێشه مانه‌وه. له قوڵایی 3 مه‌تریداو بۆ ماوه‌ی 5 خوله‌ك ته‌نیا سپیكێری ئیكس.ئێس كێشه‌ی هه‌بوو. له قوڵایی 5 مه‌تردا كه بۆ 19 خوله‌ك مانه‌وه، هێشتا هیچ كامیان كێشه‌یه‌كی جددیان بۆ دروست نه‌بوو. له قوڵایی 8 مه‌تردا تاقیان كردنه‌وه، له‌و قوڵاییه‌دا دوای خوله‌كی 3 شوێنی سیمكارتی مۆدێلی ئیكس.ئاڕ ئاوی تێچوو. دوای نزیكه‌ی 7 خوله‌ك به‌ته‌واوه‌تی شاشه‌كه‌ی ڕه‌ش بوو. دوای 30 خوله‌ك هه‌ردوو مۆدێله‌كه‌یان ده‌رهێنا، مۆدێلی ئیكس.ئار به‌ته‌واوی له‌كاركه‌وتبوو به‌ڵام مۆدێلی ئیكس.ئێس كێشه‌یه‌كی نه‌بوو. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure