ئه‌گه‌ر ئاستی كۆلێسترۆڵی ئێڵ.دی.ئێڵ bad به‌رز بێت، ده‌توانێت ببێته هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌ك كه‌سێكیش ده‌ستنیشان كرابێتن كه مه‌ترسی ئه‌و نه‌خۆشییانه‌تان كه‌مه. ئه‌م ئه‌نجامه به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك به‌ده‌ستهاتووه، كه له مانگی ئۆگستدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌و له داتای زیاتر له 36000 نه‌خۆش وه‌رگیراوه كه هیچ ڕابردوویه‌كی نه‌خۆشی دڵ یان شه‌كره‌یان نه‌بووه‌و له پۆلی ئه‌و كه‌سانه‌دا دانراون كه مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ بۆ 10 ساڵی داهاتوو له‌سه‌ریان كه‌مه. توێژه‌ران بۆ ماوه‌ی نزیك 27 ساڵ له‌سه‌ر به‌شداربووه‌كان توێژینه‌وه‌یان ئه‌نجامدا، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاسته‌كانی ئێڵ.دی.ئێڵیان له 160 به‌ره‌وژوور بووه، 70 بۆ 90% مه‌ترسی توشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له‌و كه‌سانه زیاتر بووه كه ئاستی كۆلێسترۆڵیان له‌ژێر 100ـه‌وه بووه. ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ده‌ریده‌خات كه ده‌بێت به به‌رده‌وامی ئاستی كۆلێسترۆڵ پشكنینی بۆ بكرێت و ئه‌گه‌ر له‌ئاستی پێویست به‌ره‌وژووتر بوو داوای ڕێنوێنی و یارمه‌تی له پزیشكه‌كه‌مان بكه‌ین. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure