به‌گشتی وا ده‌زانرێت كه شیره‌مه‌نییه‌كان مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌كان دڵ زیادبكه‌ن چونكه چه‌وری تێریان زۆره. به‌ڵام ئێستا زانایان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان شیره‌مه‌نی و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ پرسیاریان بۆ دروستبووه. هه‌ندێكیان ده‌ڵێن كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان به‌كارهێنانی چه‌وری تێر‌و نه‌خۆشی دڵ بوونی نییه، لانیكه‌می ئه‌و شته بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵكی دروسته. كاریگه‌ری شیره‌مه‌نی ڕه‌نگه به‌پێی وڵات و شوێن جیاوازی هه‌بێت، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی هه‌یه به چۆنیه‌تی گه‌وره‌كردن و خۆراكی ئاژه‌ڵه‌كان. له توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌رفراواندا له ئه‌مریكا ده‌ركه‌وت كه شیره‌مه‌نی چه‌ور په‌یوه‌ندی به زیادبوونی مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌كانی دڵه‌وه هه‌یه. هاوكات، چه‌ندین توێژینه‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه شیره‌مه‌نی ته‌واو چه‌ور له‌سه‌ر دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك كاریگه‌رییه‌كی پارێزه‌رانه‌ی هه‌یه. له 10 توێژینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وت كه شیر ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی جه‌ڵته‌ی دڵ و نه‌خۆشی دڵ. له‌و شوێنانه‌دا كه ئاژه‌ڵه‌كان زیاتر خۆراكی گیایی ده‌خۆن، شیره‌مه‌نییه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌بنه هۆی كه‌مبوونه‌ی جه‌ڵته‌ی مێشك و نه‌خۆشی دڵ. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه زاناكان ڕاكانیان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی شیره‌مه‌نی جیاوازه، به‌ڵام به‌گشتی پێشنیار ده‌كرێت كه خواردنی شیره‌مه‌نی كه‌وا چه‌وری تێری تێدا هه‌یه، كه‌متر به‌كاربهێنرێت. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure