19/11/2018 04:02 PM

كتێبەكانی خاتوو گەلاوێژ دابە شدەكرێت

 

هاوكات لە گەڵ ساڵیادی سایتی galawezh.com دا، تەواوی بەرهەم و كتێبەكانی خاتوو گەلاوێژ وەك یە كەمین نووسەری كورد پێشكەش بە كتێبخانە گشتیە كانی سەربەوەزارەتی ڕۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سەرجەم پارێزگاكانی هەرێم و كەركوكدا دەكرێت.

ڕۆژنامەنووس ژینۆ عەبدولڵا، بە ڕێوبەری سایتی galawezh.com ئاماژەی بەوەدا، بڕیارە ڕۆژی چوارشەمە(21/11/2018) لە مەراسیمێكی تایبەدا، لە هۆڵی كتێبخانەی گشتی سلێمانی، تەواوی بەرهەمەكانی خاتوو گەلاوێژ كەنزیكەی 21 بە رهەمە لە بواری ژانەرەكانی ڕۆمان و چیرۆك و نۆڤلێت و یادەوری و وەرگێڕان و ئەدەبی منداڵان پێشكەش بە سەرجەم كتێبخانەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەكرێت كەژمارەیان 42 كتێبخانەیە.

هاوپەیوەند بەو باسەوە، لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا لە سەرجەم كتێبخانەگشتیە كانی پارێزگای هەولێر كە ژمارەیان38  كتێبخانە یە و لە سنوری پارێزگای دهۆك 8  كتێبخانەیە دا بە شدە كرێت و دواتر لە شاری كەركوكیش دابە شدەكرێن.  

بەڕیوبەری نووسینی سایتی galawezh.com ڕوونیشیكردوە، لە بە رنامەشدایە لە قۆناغی داهاتوودا بەسەر كتێبخانە كانی سەرجەم زانكۆو پە یمانگاكانی هەرێمی كوردستان و كەركوك دابەشدەكرێت.

شایەنی ئاماژە پێكردنە تەواوی بەرهەمەكانیش بە شێوازی pdf لە سایتی  galawzh.com بڵاوكراوەتەوە بەرهەمەكانیش بریتین لە: -بیرەوەرییە هەرگیز لەبیر نەكراوەكانی من- بەشی یەكەم
-بیرەوەرییە هەرگیز لە بیر نەكراوەكانی من- بەشی دووەم
-بەرەو شەئكەوتی دڵێران – بەرگی یەكەم
--بەرەو شەئكەوتی دڵێران –بەرگی دووەم
-كارەكەر-نۆڤلێت
-دایك كوڕ-ڕۆمان
-ڕێبوارێكی سەرگەردان
-ئەفسانەی گەلی ناو گردان، چیرۆكی فۆلكلۆری بۆ مێرمنداڵان
-لەسەر باڵی سیمرخ-ڕۆمان
-بووكی ئاتە خان- چیرۆك
-گەشتی كوردستان –چیرۆك
-سێ كورتیلە چیرۆك بۆ مێر منداڵان
-پەروەندی ئیداری-عەزیز نەسین-وەڕگێڕان
-پایزو بەهاری خونچە
-اوراق من سيرة زاتية
-العالم غابة
-اسطورة كلي ناو كردان
-قصص للاطفال
-عابر سبيل هائمة
- نحو كهف الشجعان
-كتلة اتة خان
هێمن كاكەیی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved