زانایانی ئیسپانی بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه توێكڵی زه‌یتوون مادده‌ی ترشی زیتوونی تێدایه، ئه‌و مادده‌یه‌ش خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ده‌كوژێت، دڵنیاییان له‌سه‌ر ئه‌وه داوه كه زه‌یتوون به‌رهه‌مێكه به‌نرخه له روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه‌دا. لێكۆڵه‌ره‌وان ئه‌نجامی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان له گۆڤاری journal of molecular بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاتووه توێكڵی زه‌یتوون 80%ی ترشی زه‌یتوونه، ئه‌و مادده‌یه‌ش كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر دواخستنی گه‌وره‌بوونی خانه شێرپه‌نجه‌یی و لووه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان هه‌یه. هه‌روه‌ها له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا هاتووه زه‌یتوون ڤیتامین E تێدایه كه زۆر گرنگه بۆ كاركردنی هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی له‌ش به شێوه‌یه‌كی سروشتی. هه‌روه‌ها ئه‌و ڤیتامینه دژه ئۆكسیدێكی زۆر به‌هێزه‌و له‌ش له كاریگه‌ری ژه‌هره به‌هێزه‌كان ده‌پارێزێت و سیستمی به‌رگری چالاك ده‌كات و پارێزه‌ری له‌شه به‌رامبه‌ر به ڤایرۆس و به‌كتریا گواستراوه‌كان و خانه‌كانی له‌ش نوێده‌كاته‌وه. هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه خواردنی ئه‌و مادده‌یه یارمه‌تیده‌رێكی به‌هێزی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی مه‌ترسی شێرپه‌نجه‌ی "كۆڵۆن و مه‌مكه" هه‌روه‌ها چه‌ندین پێكهاته‌ی به‌سوودی تری تێدایه وه‌ك خوێی پۆتاسیۆم و فۆسفۆر‌و ئاسن و چه‌ندین پێكهاته‌ی تری سوودبه‌خش، هه‌روه‌ها خواردنی زه‌یتوون به شێوه‌یه‌كی رێك مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شانه ده‌مارییه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه. خاك - سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure