20/11/2018 10:01 AM

به‌ مۆز ماسك دروستبكه‌ بۆ جوانی پێستت

شێوازی ژیان و به‌رنامه‌ی نانخواردن زۆرترین كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر پێستی رووخسار، گه‌ر به‌ئاگا نه‌بیت له‌باری ته‌ندروستیت ئه‌وا له ‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا پێستت ده‌شێوێت، به‌وهۆیه‌ش پێستت روبه‌ڕووی چه‌وری و زیبكه‌ ده‌بێته‌وه‌ یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌ پێستت وشك ده‌بێت و په‌ڵه‌ دروستده‌كات.

بۆ پاراستنی ته‌ندروستی پێست پێویسته‌ به‌ به‌رده‌وامی هه‌فته‌ی یه‌ك جار گرنگی به ‌پاككردنه‌وه‌ی پێست بده‌یت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ماسك به‌كاربهێنیت بۆ وه‌رگرتنی ڤیتامین تا پێستت روون و جوان بێت.

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رێنمایی ده‌ده‌ین له‌سه‌ر دروستكردنی ماسك به‌ خواردنی سروشتی به‌وهۆیه‌ی زۆرترین سوودی هه‌یه‌، چونكه‌ ماسكی دروستكراوی كارگه‌كان مادده‌ی كیمیایی و مادده‌ی كهول له‌خۆده‌گرێت، ئه‌وه‌ش زیان به‌ ته‌ندروستی پێست ده‌گه‌یه‌نێت.

له‌م بابه‌ته‌دا رێنمایی ده‌ده‌ین له‌سه‌ر دروستكردنی ماسك به‌ (1 مۆز و 1 كه‌وچكی چێشت هه‌نگوین و هه‌روه‌ها 1 كه‌وچكی چێشت ئاوی پڕته‌قاڵ)، هه‌وڵبده‌ ئه‌م كه‌ره‌ستانه‌ تێكه‌ڵبكه‌ تا هاوشێوه‌ی كرێم ده‌گرێت و دواتریش پێستی رووخسارتی پێ چه‌ور بكه‌، دوای ماوه‌ی 15 خوله‌ك یان 30 خوله‌ك جوان بیشۆ.

هۆكاری هه‌ڵبژاردنی مۆز بۆ دروستكردنی ماسك بۆ رێنمایی پزیشكان، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ڤیتامین له‌خۆده‌گرێت، جگه‌ له ‌خواردن هه‌روه‌ها له‌ڕێگای ماسكه‌وه‌ ده‌توانیت سوود له ‌ڤیتامینه‌كانی مۆز وه‌ربگریت.

ده‌شڵێن كه‌ بۆ هه‌موو جۆره‌ تایپی پێست ده‌گونجێت و زۆرتریش گونجاوه‌ بۆ پێستی چه‌ور.


خاك – س/ ئاژانسه‌كان
و/ زاگرۆس جه‌بار




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved