21/11/2018 09:11 AM

ماریا هەورامی لەیاد ناچیت بڵاودەكاتەوە

هونەرمەند ماریا هەورامی نوێترین بەرهەمی خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بەناوی لەیاد ناچیت بڵاودەكاتەوە.

هونەرمەند ماریا هەورامی رايگەیاندووه: بەرهەمەكە ناوی لەیاد ناچییەو بورهانی موفتی زادە ئاوازی بۆ داناوەو ئیسماعیل خورماڵی تێكستی گۆرانییەكەی نوسیووە.

وتیشی: كاری دابەشكردنی موزیك و میكس و ماسترینگی لەلایەن ئارام سەردارەوە بۆ كراوەو ڤینۆ پرۆدەكشن كاری بەرهەمهێنانی كلیپەكەی ئەنجامداوە.

وتیشی: ئەمە یەكەم ڤیدیۆ كلیپە كە تایبەت بە خۆم بێت، چونكە كلیپەكانی پێشترم نوێكردنەوەی گۆرانییە فۆلكلۆرەكان بووە، هیوادارم بەرهەمی لەیاد ناچیت بەدڵی گوێگران و هەوادارانم بێت.

هونەرمەند ماریا هەورامی لە ساڵی 1990 لە شاری سلێمانی لەدایكبووەو دەرچووی بەشی موزیكی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانییە. لە ساڵی 2010ەوە بەشداری بۆنە هونەرییەكانی كردووەو گۆرانی وتووەو ساڵی 2014 یەكەم بەرهەمی بڵاوكردەوە كە نوێكردنەوەی گۆرانییەكی فۆلكلۆری هەورامی بوو بەشێوەی دوێت لەگەڵ هونەرمەند عادل هەورامی.

 

بۆ بینینی ڤیدیۆ كلیپەكە كلیك لێرە بكە

خاك - پی یو كه‌ی میدیا





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved