پرته‌قاڵ یه‌كێكه له میوه زستانییه‌كان كه سوودێكی زۆری هه‌یه بۆ ته‌ندروستی به‌گشتی و ته‌ندروستی پێست به‌تایبه‌تی، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین C كه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی پێست به گه‌نجی و رێگری ده‌كات له پیربوونی پێشوه‌خت. پرته‌قاڵ ده‌وڵه‌مه‌نده به ئۆكسید كه واده‌كات پێسته مردووه‌كان لابه‌رێت و كاریگه‌ری باشی هه‌یه له‌سه‌ر لابردنی په‌ڵه تۆخه‌كانی پێست و كاریگه‌ریيه خراپه‌كانی تیشكی خۆر، بۆ ئه‌وه‌ی سوود له‌م میوه زستانه‌یه ببینیت ده‌بێت به‌مشێوه‌یه به‌كاریبهێنیت: بۆ لابردنی پێستی مردوو پرته‌قاڵ و شه‌كر تێكه‌ڵبكه كه‌وچكێكی گه‌وره ئاوی پرته‌قاڵ كه‌وچكێكی بچوك شه‌كر شه‌كره‌كه‌و ئاوی پرته‌قاڵه‌كه تێكه‌ڵبكه، بیده له رووخسارت و چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك پێوه‌ی بهێڵه‌ره‌وه، دواتر به ئاوی سارد بیشۆ، هه‌فتانه جارێك بۆ دوو جار ئه‌م ماسكه به‌كاربهێنه‌و كۆتایی به خاڵه ره‌شه‌كانی سه‌ر پێست بێنه. پرته‌قاڵ و ماست بۆ شێداركردنه‌وه‌ی پێست كه‌وچكێكی گه‌وره ئاوی پرته‌قاڵ كه‌وچكێكی گه‌وره ماست له ده‌فرێكدا ماست و ئاوی پرته‌قاڵه‌كه تێكه‌ڵده‌كه‌یت و ده‌یده‌یت له پێستی رووخسارت بۆ ماوه‌ی 20 ده‌قیقه. دواتر به ئاوی سارد یان شله‌تێن ده‌یشۆیت. باشتروایه ئه‌م ماسكه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دووباره‌بكرێته‌وه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێستیان وشكه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure