21/11/2018 09:17 AM

سووده‌كانی پرته‌قاڵ بۆ پێست

پرته‌قاڵ یه‌كێكه‌ له‌ میوه‌ زستانییه‌كان كه‌ سوودێكی زۆری هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی به‌گشتی و ته‌ندروستی پێست به‌تایبه‌تی، چونكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین C كه‌ كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه‌ له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی پێست به‌ گه‌نجی و رێگری ده‌كات له‌ پیربوونی پێشوه‌خت.

پرته‌قاڵ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ئۆكسید كه‌ واده‌كات پێسته‌ مردووه‌كان لابه‌رێت و كاریگه‌ری باشی هه‌یه‌ له‌سه‌ر لابردنی په‌ڵه‌ تۆخه‌كانی پێست و كاریگه‌ریيه‌ خراپه‌كانی تیشكی خۆر، بۆ ئه‌وه‌ی سوود له‌م میوه‌ زستانه‌یه‌ ببینیت ده‌بێت به‌مشێوه‌یه‌ به‌كاریبهێنیت:

بۆ لابردنی پێستی مردوو پرته‌قاڵ و شه‌كر تێكه‌ڵبكه‌
كه‌وچكێكی گه‌وره‌ ئاوی پرته‌قاڵ
كه‌وچكێكی بچوك شه‌كر

شه‌كره‌كه‌و ئاوی پرته‌قاڵه‌كه‌ تێكه‌ڵبكه‌، بیده‌ له‌ رووخسارت و چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك پێوه‌ی بهێڵه‌ره‌وه‌، دواتر به‌ ئاوی سارد بیشۆ، هه‌فتانه‌ جارێك بۆ دوو جار ئه‌م ماسكه‌ به‌كاربهێنه‌و كۆتایی به‌ خاڵه‌ ره‌شه‌كانی سه‌ر پێست بێنه‌.

پرته‌قاڵ و ماست بۆ شێداركردنه‌وه‌ی پێست
كه‌وچكێكی گه‌وره‌ ئاوی پرته‌قاڵ
كه‌وچكێكی گه‌وره‌ ماست

له‌ ده‌فرێكدا ماست و ئاوی پرته‌قاڵه‌كه‌ تێكه‌ڵده‌كه‌یت و ده‌یده‌یت له‌ پێستی رووخسارت بۆ ماوه‌ی 20 ده‌قیقه‌. دواتر به‌ ئاوی سارد یان شله‌تێن ده‌یشۆیت.

باشتروایه‌ ئه‌م ماسكه‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دووباره‌بكرێته‌وه‌ به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێستیان وشكه‌.



خاك - ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved