كتێبێك له‌سه‌ر ژیان و خه‌باتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ له هه‌ولێر له‌لایه‌ن نووسه‌رێكه‌وه ئیمزاكراو بڵاوكرایه‌وه. كتێبه‌كه له‌لایه‌ن د.مه‌غدید سه‌پان مامۆستای زانكۆ نووسراوه‌و له 254 په‌ڕه پێكهاتووه‌و باس له ژیان و خه‌باتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی ده‌كات و كتێبه‌كه به ناونیشانی پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین و سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌زن بڵاوكرایه‌وه. له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه د.مه‌غدید سه‌پان وتویه‌تى: كتێبه‌كه تایبه‌ته به ژیان و خه‌باتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی كه له ئێستادا جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، له منداڵییه‌وه تا تێكه‌ڵبوونی له‌گه‌ڵ خه‌باتی سیاسی و چونێتی بڕینی قۆناغه‌كانی ژیانی. وتیشی: هه‌موو ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه له ساڵی 1992 تا 2011 باس له كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی كراوه كۆمكردووه‌ته‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین چاوپێكه‌وتنی تێدایه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی له ناوبراوه‌وه نزیكن، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی چه‌ندینجار له‌گه‌ڵ خودی كۆسره‌ت ره‌سوڵ چاوپێكه‌وتنم كردووه‌و زانیارییه‌كانم له كتێبه‌كه‌دا بڵاوكردوه‌ته‌وه. پاشان كتێبه‌كه له‌لایه‌ن نووسه‌ر د.مه‌غدید سه‌پان ئیمزاكراو پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرا. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure