21/11/2018 09:24 AM

مۆبایلێكی نوێ كێبڕكێی سامسۆنگ ده‌كات

كۆمپانیای هواوی چینی له‌ هه‌نگاوێكی نوێدا مۆبایلێكی پێشكه‌وتووی به‌رهه‌مهێنا، كه‌ له‌ نه‌وه‌ی پێنجه‌مه‌و توانای كۆكردنه‌وه‌و نوشتانه‌وه‌ی شاشه‌كه‌ی هه‌یه‌.

وه‌ك هه‌مووان ده‌زانین ساڵی 2019 ساڵی ده‌ركه‌وتنی مۆبایله‌ زیره‌كه‌كانه‌، ئه‌وانه‌ی كه‌ شاشه‌یان ده‌نوشتێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ كۆمپانیای (رویۆ)ی چینی ئه‌وجۆره‌ مۆبایله‌ی به‌رهه‌مهێنا، دوای ئه‌وه‌ش كۆمپانیای سامسۆنگ په‌رده‌ی له‌سه‌ر ئه‌وجۆره‌ مۆبایله‌ لادا.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ كۆمپانیای هواوی چینی له‌ ماوه‌كانی ڕابردوودا ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كار له‌سه‌ر مۆبایلێك ده‌كات كه‌ تواناوی نوشتانه‌وه‌ی هه‌بێت، دوای ئه‌وه‌ش ماڵپه‌ری ETNews زانیاریيه‌كانی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ پشتڕاستی زانیاریيه‌ دزه‌پێكراوه‌كان بوو.

ماڵپه‌ڕی ناوبراو ئامێره‌ نوێیه‌كه‌ی هواوی نمایشكرد، كه‌ له‌ نه‌وه‌ی پێنجه‌مه‌و به‌ كێبڕكێكاری سامسۆنگ ناوی بردووه‌.

له‌ مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ی سامسۆنگدا (گالاكسی ئێس10) نه‌وه‌ی پێنجه‌م بوونی هه‌یه‌، به‌ڵام له‌و مۆبایله‌یدا بوونی نیه‌ كه‌ توانای نوشتانه‌وه‌ی هه‌یه‌.

هواوی مۆبایله‌ شاشه‌ نوشتاوه‌كه‌ی له‌ كۆنگره‌ی جیهانی مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان كه‌ له‌ مانگی شوباتی ساڵی ئاینده‌ ده‌به‌سرێت، مۆبایله‌كه‌ی نمایش ده‌كات.

مۆبایله‌كه‌ی هواوی خاوه‌نی دوو شاشه‌یه‌، یه‌كه‌میان ناوخۆییه‌وه‌ قه‌باره‌كه‌ی 8 ئینجه‌، ئه‌وی تریشیان له‌ ده‌ره‌وه‌یه‌و قه‌باره‌كه‌ی 5 ئینجه‌، ئه‌مه‌ش واته‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌مان دیزاینی مۆبایله‌كه‌ی سامسۆنگی هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ قه‌باره‌ی گه‌وره‌تر.



خاك - ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved