كه‌می ڤیتامین دی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام باسده‌كرێت و وه‌ك هۆكاری زۆربه‌ی نه‌خۆشی و نیشانه‌ی كێشه ته‌ندروستییه‌كان ئاماژه‌ی پێده‌كرێت، به‌ڕاده‌یه‌ك پشكنینی ڤیتامین دی وه‌ك گرانه‌تاو تای ماڵتای لێهاتووه‌و وه‌ك ته‌نها هۆكاری زۆر نه‌خۆشی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی به سایتی خاكی راگه‌یاند: ئه‌م نیشانانه ڕه‌نگه به‌بۆنه‌ی كۆمه‌ڵێك هۆكاری تره‌وه بێت و مه‌رج نیه ته‌نها هۆكار بێت، به‌وپێیه‌ی كه‌می ڤیتامین دی ده‌بێته هۆی.. 1- ئازاری ئێسقان و جومگه‌كان و مل ئێشه‌و پشت ئێشه. 2- زیادبوونی ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی وه‌ك په‌تاو هه‌وكردن و دره‌نگ چاكبوونه‌وه‌ی برین و شوێنی نه‌شته‌رگه‌ری. 3- هه‌ستكردن به بێهێزی و زوو هیلاكبوون و شه‌كه‌تی به‌رده‌وام. 4- ڕه‌نگه خه‌مۆكی یه‌كێك بێت له نیشانه‌كانی كه‌می ڤیتامین دی به‌تایبه‌ت خه‌مۆكی وه‌رزی پایزو زستان. 5- ئازاری ماسولكه‌و زیاتر گرژبوونی ماسولكه‌كان (ته‌شه‌نوج كردن). 6- نه‌رمبوونه‌وه‌ی ئێسك له به‌ساڵاچووان و نه‌خۆشی ئێسكه نه‌رمه (كساح) له منداڵاندا كه ده‌بێته هۆكاری شێوانی شێوه‌و نه‌رمی ئێسقان و گه‌شه‌نه‌كردنی منداڵه‌كه‌و كورتی باڵا. 7- وه‌رینی زۆری مووه‌كانی قژ به‌تایبه‌ت له خانماندا. 8- خراپبوونی باری ته‌ندروستی ئه‌و منداڵانه‌ی ڕه‌بۆیان هه‌یه له‌گه‌ڵ زیادبوونی ئه‌گه‌ری توشبوون به ڕه‌بۆ له منداڵان. هه‌روه‌ها جگه له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه، كه‌می ڤیتامین دی هه‌ندێك سوودیشی هه‌یه، وه‌ك: * كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره‌و به‌رزی فشاری خوێن و نه‌خۆشی دڵ و جه‌ڵته‌و ئه‌لزه‌هایمه‌رو ڕه‌قبوونی شانه‌كانی له‌ش. * كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به‌تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن و كۆم و مه‌مك و په‌نكریاس. * كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری مردن به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure