21/11/2018 09:46 AM

چی ده‌بێته‌ هۆی پژمین؟

به‌گشتی هه‌رشتێك ببێته‌ هۆی وروژاندنی لوت ده‌توانێت ببێته‌ هۆی پژمین. پژمین ڕێكارێكه‌ بۆ ده‌ردانی میكرۆبه‌ نه‌خوازراوه‌كانی له‌شتان. پژمین وه‌كو چاوتروكاندن و هه‌ناسه‌كێشان كاردانه‌وه‌یه‌كی نیوه‌ سه‌ربه‌خۆیه‌. ئه‌مه‌ش واتا ئه‌وه‌ی كه‌ ئێوه‌ ته‌نیا تا ڕاده‌یه‌ك كۆنترۆڵتان به‌سه‌ریدا هه‌یه‌.

ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كانی پژمین بزانن ده‌توانن باشتر ڕێگه‌ له‌ پژمین بگرن، به‌گشتی هۆكاره‌كانی پژمین ئه‌مانه‌ن: (ته‌پوتۆز، هه‌ڵاڵه‌، كه‌ڕوو، رووناكی زۆر، عه‌تر، خواردنی تون، بیبه‌ری ڕه‌ش، ڤایرۆسه‌ باوه‌كانی سه‌رمابوون.

ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئالێرجییان هه‌یه‌ به‌سه‌ریه‌كدا دوو یان سێ جار ده‌پژمن. بزانن كه‌ كه‌ی و چۆن ده‌پژمن. خۆتان له‌و شوێنانه‌ی كه‌ ته‌پۆتۆزیان هه‌یه‌و ده‌بنه‌ هۆی ورژوواندن دووربكه‌نه‌وه‌. هه‌ندێك له‌و ماددانه‌ی كه‌ ده‌بنه‌ هۆی پژمین بریتین له‌ مادده‌ كیمیاییه‌كان وه‌ك گه‌زنده‌كوژه‌كان، سیمان، خه‌ڵووز، دارو دانه‌وێڵه‌.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved