به‌گشتی هه‌رشتێك ببێته هۆی وروژاندنی لوت ده‌توانێت ببێته هۆی پژمین. پژمین ڕێكارێكه بۆ ده‌ردانی میكرۆبه نه‌خوازراوه‌كانی له‌شتان. پژمین وه‌كو چاوتروكاندن و هه‌ناسه‌كێشان كاردانه‌وه‌یه‌كی نیوه سه‌ربه‌خۆیه. ئه‌مه‌ش واتا ئه‌وه‌ی كه ئێوه ته‌نیا تا ڕاده‌یه‌ك كۆنترۆڵتان به‌سه‌ریدا هه‌یه. ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كانی پژمین بزانن ده‌توانن باشتر ڕێگه له پژمین بگرن، به‌گشتی هۆكاره‌كانی پژمین ئه‌مانه‌ن: (ته‌پوتۆز، هه‌ڵاڵه، كه‌ڕوو، رووناكی زۆر، عه‌تر، خواردنی تون، بیبه‌ری ڕه‌ش، ڤایرۆسه باوه‌كانی سه‌رمابوون. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئالێرجییان هه‌یه به‌سه‌ریه‌كدا دوو یان سێ جار ده‌پژمن. بزانن كه كه‌ی و چۆن ده‌پژمن. خۆتان له‌و شوێنانه‌ی كه تهپۆتۆزیان هه‌یه‌و ده‌بنه هۆی ورژوواندن دووربكه‌نه‌وه. هه‌ندێك له‌و ماددانه‌ی كه ده‌بنه هۆی پژمین بریتین له مادده كیمیاییه‌كان وه‌ك گهزندهكوژهكان، سیمان، خه‌ڵووز، دار‌و دانه‌وێڵه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure