21/11/2018 09:50 AM

ئۆتۆمبێلێك كه‌ بۆ هه‌موو شوێنێكی ئاسته‌م ئه‌ڕوات

ڕۆڵز ڕۆیس كولین گرانترین ئۆتۆمبێلی SUV جیهانه‌، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ 325,000 دۆلاری ئه‌مریكییه‌. كه‌وایه‌ پێویسته‌ پاڵنه‌رێك هه‌بێت بۆ كڕینی وه‌ها ئۆتۆمبیلێكی گران. ئه‌و پاڵنه‌ره‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای ئیسراحه‌تبوونی، ئه‌م ئۆتۆمبیله‌ به‌سه‌ر هه‌ر به‌ربه‌ستێكدا زاڵده‌بێت كه‌ سروشت ده‌یخاته‌ به‌رده‌ممان.

ناوی كولینن له‌ گه‌وره‌ترین ئه‌ڵماسێكه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ كه‌ تائێستا دۆزراوه‌ته‌وه‌و له‌ناو كۆمه‌ڵه‌ گه‌وهه‌ره‌كانی پاشایه‌تی بریتانیادا هه‌ڵگیراوه‌. ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ له‌ مه‌كینه‌ی دوانه‌ی توربۆی 6.75 لیتری ڤی 12 كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت كه‌ توانایی به‌رهه‌مهێنانی هێزی سه‌ڕسووڕهێنه‌ری 563 ئه‌سپه‌هێزو له‌وه‌ش گرنگتر 627 پاوند-پێی هێزی زه‌بری هه‌یه‌.

درێژییه‌كه‌ی 5341 ملم، پانتایی 2164 ملم و به‌رزییه‌كه‌ی 1835 میلیمه‌تره‌. كێشه‌كه‌ی 2600 كیلۆگرامه‌. كڕیاره‌كان ده‌توانن له‌نێوان دوو جۆری ئه‌م ئۆتۆمبێله‌دا هه‌ڵبژێرن، یه‌كیان كورسی دواوه‌ی هه‌یه‌ بۆ دانیشتن و ئه‌وی تریان كه‌ مۆدێلێكی لاكچرییه‌و ته‌نها 2 كورسی پێشه‌وه‌ی هه‌یه‌.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved