به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی له راگه‌یه‌نراوێكدا شوفێرانی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ئاگادارده‌كاته‌وه كه قوتابیان ده‌گوازنه‌وه، به‌وه‌ی كه هه‌ندێك حاڵه‌تی هاتوچۆكردن به قوتابیان ده‌كرێت به شێوه‌یه‌كی به‌ده‌ر له یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ‌و سه‌لامه‌تی قوتابیان، به‌جۆرێك ئه‌و حاڵه‌تانه به پێشێلكارییه‌كی زه‌قی مافه‌كانی منداڵان هه‌ژمارده‌كرێت. ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه: له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی (2018 – 2019) تێبینی هه‌ندێك حاڵه‌تی هاتوچۆكردن به قوتابیان ده‌كرێت به شێوه‌یه‌كی به‌ده‌ر له یاسا‌و ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ‌و سه‌لامه‌تی قوتابیان، به‌جۆرێك ئه‌و حاڵه‌تانه به پێشێلكارییه‌كی زه‌قی مافه‌كانی منداڵان هه‌ژمارده‌كرێت، له‌وانه حاڵه‌تی هه‌ڵگرتنی ژماره‌یه‌كی زۆر له قوتابی له‌ناو یه‌ك ئۆتۆمبێل یان دانانی قوتابیان له‌ناو سندوقی ئۆتۆمبێله‌كان، به مه‌به‌ستی پاراستنی ژیانی منداڵه‌كان و مافه‌كانیان و بنبڕكردنی ئه‌م حاڵه‌ته نه‌خوازراوانه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌و خاوه‌ن ئۆتۆمبێلانه ده‌كاته‌وه كه قوتابیان ده‌گوازنه‌وه بۆ قوتابخانه‌كان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت قوتابی زیاده له‌ڕێگه پێدراو هه‌ڵبگرن یاخود قوتابیان بخه‌نه ناو سندوقی ئۆتۆمبێله‌كان، ئه‌گه‌رنا دووچاری لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی توند و سزای دارایی ده‌بنه‌وه. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی داوا له هاووڵاتیان ده‌كات هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌وجۆره‌یان بینی په‌یوه‌ندی به كۆنترۆڵی هاتوچۆ ژماره (188) بكه‌ن. خاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure