22/11/2018 09:51 AM

پزیشكان: مردن به‌ گازی یه‌كه‌ئۆكسیدی كاربۆن زۆر به‌ئازاره‌

له‌ زانستی پزیشكیدا به‌مشێوه‌یه‌ باسی مردن به‌ گازی یه‌كه‌ئۆكسیدی كاربۆن ده‌كه‌ن.

ناخۆشترین جۆری مردنه‌ سه‌ره‌تا ده‌سته‌كان و قاچه‌كان ئیفلیج ده‌بن به‌ زیاتر هه‌ڵمژینی گازه‌كه‌ ئیدی سییه‌كان ئیفلیج ده‌بن و كه‌سه‌كه‌ چاوی كارده‌كات و ناتوانێت نه‌ بجوڵێت نه‌ قسه‌ش بكات به‌بێ ده‌سه‌ڵات مردن شه‌كه‌تی ده‌كات و به‌ ئازاره‌وه‌ كۆتا ساته‌كانی ژیانی به‌ڕێده‌كات.

بۆیه‌ ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ بكه‌ن تا به‌دووربن له‌هه‌ر ڕووداوێكی نه‌خوازراو...

1- شه‌وان كاتی نوستن هیته‌ری كاره‌بایی بكوژێنه‌وه‌، چونكه‌ ته‌نها به‌رزی و نزیميیه‌كی كاره‌باو شۆرتێك به‌سه‌ بۆ دروستبوونی ئاگر.

2- هه‌رگیز شه‌وان مۆبایل به‌ شه‌حنه‌وه‌ جێمه‌هێڵه‌، هه‌روه‌ها له‌لای خۆت و لای سه‌رته‌وه‌ دایمه‌نێ چونكه‌ له‌هه‌ر ساتێكدا ئه‌گه‌ری ته‌قینی هه‌یه‌و زیانبه‌خش ده‌بێت بۆت.

3- دووربكه‌وه‌ له‌ به‌كارهێنانی شاحینه‌و پلاكێك كه‌ كوالێتیان نزمه‌ یان ئه‌سڵی نین، چونكه‌ به‌شێكی زۆر هۆكاره‌ بۆ دروستبوونی ئاگركه‌وتنه‌وه‌.

4- شه‌وان كاتی نوستن گڵۆپ به‌ هه‌ڵكراوی جێمه‌هێڵه‌، چونكه‌ له‌ ماوه‌كانی رابردوودا چه‌ند ماڵێك گڕیان گرتووه‌ به‌هۆی ته‌قینی گڵۆپ و توانه‌وه‌ی.

5- له‌ وه‌رزی بارانباریندا، پلاك دوای نه‌مانی كاركردن پێی بیكوژێنه‌وه‌، چونكه‌ زۆربه‌ی كات به‌هۆی هه‌وره‌بروسكه‌وه‌ شۆرت دروستبووه‌و زۆربه‌ی ئامێره‌ كاره‌باییه‌كان گڕیان گرتووه‌و بوونه‌ته‌ هۆی سوتانی ماڵه‌كه‌.

6- دووربه‌ له‌ به‌كارهێنانی ته‌قسیمی كاره‌بایی و ئه‌ڤه‌ر لۆد، چونكه‌ لۆد خستنه‌سه‌ر هه‌ر پلاكێك ئه‌بێته‌ هۆی شۆرت و سووتان و گڕگرتنی.


خاك - س/ تێك ئای ته‌كنه‌لۆژیا



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved