دامه‌زراوه‌ی گلۆبال فایه‌ر پاوه‌ر كه تایبه‌ته به كاروباری سه‌ربازی، نوێترین ریزبه‌ندی بۆ سوپاكانی جیهان له ساڵی 2018 بڵاوكرده‌وه، كه سوپای ئه‌مریكا پارێزگاری له پێشه‌نگی ریزبه‌ندیيه‌كه كردووه‌و سوپای میسریش پێشه‌نگی وڵاتانی عه‌ره‌ب، له جیهاندا دوو پله هاتووه‌ته دواوه. سوپای میسر له لیسته‌كه‌دا دوو پله هاته دواوه له ریزبه‌ندی باشترین سوپاكانی جیهاندا، به‌ڵام سوپای جه‌زائیر له ریزبه‌نديیه نوێیه‌كه‌دا دوو پله هاتووه‌ته پێشه‌وه، كه ته‌نها دوو هێزی عه‌ره‌بین له لیستی باشترین 25 سوپا له جیهاندا. به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی دامه‌زراوه‌ی گلۆباڵ فایه‌ر پاوه‌ر پێنج به‌هێزترین سوپا كه گۆڕانكاری له ریزبه‌ندیيه‌كه‌ياندا رووینه‌داوه، به‌پێی ریزبه‌ندیه‌كه سوپای ئه‌مریكا له پله‌ی یه‌كه‌م و روسیا دووه‌م و چین سێیه‌م و هیندستان و فه‌ره‌نسا پله‌كانی چواره‌م و پێنجه‌میان گرتووه، سوپای به‌ریتانیاش له ریزبه‌ندیه‌كه‌دا هاتووه‌ته پێشه‌وه پله‌ی شه‌شه‌می گرتووه. هه‌ر به‌پێی ریزبه‌ندیه‌كه سوپای ئێران له پله‌ی 13 دێت و سوپای ئیسرائیلیش له پله‌ی 16. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure