نزمبوونی ئاستی هۆڕمۆنی پڕۆلاكتین له خانمان و پیاواندا زۆر جێگه‌ی نیگه‌رانی نییه، به‌ڵام به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌م هۆرمۆنه كه به هایپێر پرۆلاكتینۆما ئه‌ناسرێت، هه‌ندێك كێشه دروستده‌كات. هه‌روه‌ها 10%ی گه‌وره‌كان توشی ئه‌م گرفته ئه‌بن و هۆكاره‌كه‌شی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌م ئیشتهاییه‌ك كه هۆكاری ده‌ماری هه‌بێت، وه‌كو نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌رو سییه‌كان و سستی تیرۆئید. نیشانه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌م هۆڕمۆنه له خانمادا بریتییه له: ژانه سه‌ری بێ هۆكار، شیر لێوه هاتنی بێ‌هۆكار، ئێش و ژان له‌كاتی په‌یوه‌ندی جنسیدا، گه‌شه‌ی نائاسایی مووه‌كانی له‌ش و ده‌موچاو. له پیاوانیشدا نیشانه‌كان به‌مجۆره‌ن: ژانه سه‌ری بێ هۆكار، دابه‌زینی ویستی په‌یوه‌ندی جنسی یان كه‌م تواناییه له‌م بواره‌دا، وه‌رینی نائاسایی مووه‌كانی له‌ش و ده‌موچاو. چاره‌سه‌ر: 1-گۆڕینی به‌رنامه‌ی خواردن و دابه‌زاندنی سترێس 2-كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و وه‌رزشانه كه له‌ش ماندوو و بێزار ئه‌كه‌ن 3-وه‌لانانی ئه‌و جلانه‌ی كه ته‌سكن و گوشار ئه‌خه‌نه‌سه‌ر سنگ 4-وه‌لانانی ئه‌و جلانه‌ی كه گۆی مه‌مك ئه‌وروژێنن 5-كه‌ڵك وه‌رگرتن له خواردنه یارمه‌تیده‌ره‌كانی هه‌ڵگری ڤیتامین B6 و E خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure