خانه‌كانی خوێن بریتین له گلوبوله سپییه‌كان، گلوبوله سووره‌كان و په‌ڕه‌كانی خوێن. كاتێك شوێنێك له جه‌سته بریندار ئه‌بێت، په‌ڕه‌كانی خوێن ئه‌بنه هۆی مه‌ینبوونی خوێنه‌كه‌و به‌ری خوێن لێچوونه‌كه ئه‌گرن. نیشانه‌كانی نزمبوونی ئاستی په‌ڕه‌كانی خوێن: 1- پۆرپۆرا (پێكهاتنی په‌ڵه‌ی شین یان سوور له‌سه‌ر پێست) 2- پێتێشی (په‌ڵه گه‌لێك كه‌وا وه‌كو زیپكه‌ی وردی سوور‌و قاوه‌یی ئه‌بینرێن) 3- خوێنلێچوونی برینه‌كان یان نه‌وه‌ستانی خوێنی به‌رینه‌كان 4- خوێنلێچوونی زۆر له‌كاتی سووڕی مانگانه‌دا 5- خوێنلێچوون له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌وه 6- هه‌بووی خوێن له‌ناو میز یان پیسایی هۆكاره‌كانی نزمبوونی ئاستی په‌ڕه‌كانی خوێن: 1- نه‌خۆشییه‌كانی مۆخی ئێسقان كه ئه‌م نه‌خۆشییانه‌ش چه‌ندین هۆكاریان هه‌یه‌و بریتین له: كه‌مخوێنی ئاپلاستیك، هه‌ژاری جه‌سه‌ته له ڤیتامین B12 و فولات و ئاسن، چڵككردنه ڤایرۆسییه‌كان (ئایدز، ئێپشتاین باو)، كیمیابارانكردنی جه‌سته (بۆ وێنه له‌كاتی چاره‌سه‌ر وه‌رگرتنی شێرپه‌نجه‌كاندا)، خواردنه‌وه‌ی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری كحول و نه‌خۆشی میلۆ دیسپالێزی. 2- له‌ناوچوونی په‌ڕه‌كانی خوێن: ته‌مه‌نی ئاسایی هه‌ر په‌ڕه‌یه‌كی خوێن نزیكه‌ی 10 ڕۆژه، به‌ڵام هه‌ندێكجار ئه‌م هۆكارانه ماوه‌یه كورت ئه‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌بنه هۆی خێرا له‌ناوچوونی په‌ڕه‌كان: 1- هایپێرسپیلینیسم یان گه‌وره‌بوونی سپڵ 2- ئاڵۆزیی سیستمی به‌رگری جه‌سته‌ی 3- چڵككردنی خانه‌كانی خوێن 4- ئیدیۆپاتیك ترومبۆسیتۆپێنیك پۆرپورا (ITP) 5- سه‌ندرۆمی هێمۆلیتیت ئورێمیك 6- مه‌ینی په‌ره‌ساندوو ناو ده‌ماره‌كان (DIC) چاره‌سه‌ر: چاره‌سه‌ری نزمبوونی ئاستی په‌ڵه‌كانی خوێن ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ هۆكاری پێكهێنه‌ری ئه‌م كێشه‌یه. به‌ڵام به‌گشتی ئه‌م ڕێكارانه‌ی خواره‌وه پێشنیار ده‌كرێت: 1- خۆپاراستن له‌و وه‌رزشانه‌ی به‌ركه‌وتنیان زۆره 2- خۆپاراستن له‌و چالاكییانه‌ی ئه‌گری برینداربوونیان تێدا هه‌یه 3- وه‌لانان یان گۆڕینی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌ڕه‌كان دائه‌نێن وه‌كو ئاسپرین و ئیبۆبڕۆفێن. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure