منداڵ پێویستی به خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند به پێكهاتووه گرنگه‌كان هه‌یه له‌پێناو ته‌ندروستییه‌كی باش و گه‌شه‌ی هه‌موو خانه‌كانی له‌شی، نیسك یه‌كێكه له‌و خۆراكه باشانه كه به‌هۆی هه‌رزانی نرخه‌كه‌یه‌وه جێگره‌وه‌یه‌كی گونجاوه له‌بری گۆشت و مریشك و ماسی. له‌باره‌ی سووده‌كانی نیسك بۆ منداڵان د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی به سایتی خاكی ڕاگه‌یاند: گرنگترین سووده ته‌ندروستییه‌كانی نیسك بۆ منداڵ ئه‌مانه‌ن: 1- گه‌شه‌و به‌هێزكردنی ماسولكه‌كان، چونكه سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی پڕۆتینه‌و هه‌موو ترشه ئه‌مینیه‌كانی تێدایه كه جه‌سته پێویستیه‌تی. 2- باشكردنی كۆئه‌ندامی هه‌رس و كه‌مكردنه‌وه‌و ڕێگریكردن له قه‌بزی، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده ڕیشاڵیه‌كان. 3- پاراستنی منداڵ له كه‌مخوێنی و چاره‌سه‌ركردنی بڕێكی زۆر له مادده‌ی ئاسنی تێدایه له‌گه‌ڵ فۆلیدك ئه‌سیدو مس. 4- ده‌وڵه‌مه‌نده به كۆمه‌ڵێك له فینۆڵه‌كان كه مادده‌ی دژه ئۆكسانه. 5- بۆ گه‌شه‌ی باڵای منداڵ به‌سووده چونكه زۆربه‌ی پێكهاتووه گرنگه‌كانی ئێسكی تێدایه بێجگه له كالسێوم و ڤیتامین دی ، وه‌ك فوسفۆڕو مه‌نگه‌نیزو پڕۆتین. 6- بۆ خۆپاراستن له كێشی زۆر‌و قه‌ڵه‌وی له‌كاتی منداڵی و دواتر، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا به‌كه‌ڵكه بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی ئیشتهایان كه‌مه. 7- بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاستی شه‌كره له‌و منداڵانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه به‌سووده، له‌گه‌ڵ خۆپاراستن له توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م. 8- پاراستنی ته‌ندروستی دڵ. 9- كه‌مكردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و دڵته‌نگی و تووڕه‌یی و باشكردنی میزاج. وتیشی: زۆر خواردنی نیسك ده‌بێته هۆی: 1-ئاوسانی سك و ئازاری ناوسك و زیادكردنی غازات له هه‌ندێك منداڵدا. 2-دروستبوونی به‌ردی گورچیله له‌و منداڵانه‌ی كێشه‌ی هه‌وكردنی درێژخایه‌ن و به‌ردی گورچیله‌و سستی گورچیله‌یان هه‌یه. 3-له‌كاتی لێنانی باشتره هیچ زه‌یت یان ڕۆنی تێنه‌كرێت یان بڕێكی زۆر كه‌م له زه‌یتی زه‌یتوون یان كه‌تان. 4-خۆراكی منداڵان پێویسته هه‌مه‌جۆر بێت و ڕۆژانه دوو بۆ سێ جار میوه‌و سه‌وزه بخوات. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure