1- ناته‌واوبوونی له‌باربردنی كۆرپه‌له: گه‌ر دوو هه‌فته پاش له‌باربردنی كۆرپه‌له‌كه به‌رده‌وام خوێنتان هه‌بوو یان له به‌شی خواره‌وه‌ی سكتان هه‌ستتان به ژان ئه‌كرد، ئه‌وه ئه‌گه‌ری له‌بارچوونی ناته‌واو دێته‌ئاراوه. كه‌وابوو پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن و له‌ڕێگه‌ی كۆرتاژ یان به‌كارهێنانی ده‌رمانی سایتۆتێكه‌وه، پاشماوه‌كانی ئه‌م تێشوانه له‌ناوبه‌رن. 2- خوێنلێچوونی زیاد له‌پێویست: گه‌ر پاش له‌باربردنی كۆرپه‌له‌كه‌تان به‌رده‌وام خوێنێكی زۆرتان هه‌بوو و ڕه‌نگی ده‌موچاوتان زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕا، سه‌رتان گێژی خوارد‌و دڵه‌كوته‌تان هه‌یه، پشتگوێی مه‌خه‌ن و به‌خێڕایی سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌ت بكه‌ن. 3- چڵككردن: چڵككردنیش یه‌كێكه له ده‌رئه‌نجامه‌كانی له‌باربردنی كۆرپه‌له‌و هێماكانی بریتین له: *خوێنلێچوونی زیاتر له دوو هه‌فته *له‌رز و تا *بۆنی زۆر ناخۆشی ئاوی جه‌سته‌ی خانمان تێبینی: چڵككردنی پاش له‌باربردنی منداڵ ئه‌توانێت گه‌لێ مه‌ترسیدار بێت، به‌ڵام گه‌ر به‌دواداچوونی بۆ بكرێت به‌ءاسانی چاره‌سه‌ر ئه‌بێت. *سه‌ندرۆمی ئاشیرمه‌ن: ئه‌م سه‌ندرۆمه كه به‌یه‌كه‌وه نووسانی ناو منداڵدانیشی پێده‌وترێت، زۆر ده‌گمه‌نه‌و زۆربه‌ی كاته‌كان به‌دوای كۆرتاژ یان چڵككردنه‌وه ڕووئه‌دات. دیارترین نیشانه‌ی ئه‌م سه‌ندرۆمه شێوانی سووڕی مانگانه‌یه. ئه‌م كێشه‌یه له‌ڕێگه‌ی عه‌مه‌لیاته‌وه چاره‌سه‌رئه‌كرێت. *له‌بارچوونی زیاتر له یه‌ك جار: تێبینی: گه‌ر بۆ دوو یان سێ جار له‌سه‌ریه‌ك منداڵتان له‌باربردووه یان خۆی له‌بارچووه، ئه‌وه ئه‌بێت بێگومان سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن، ئه‌گینا جارێكی تریش له‌بارئه‌چێته‌وه. ئه‌م گرفته هۆكاری زعرن به‌ڵام سه‌ندرۆمی ئاشێرمه‌ن، نائاساییبوونی منداڵدان، سه‌ندرۆمی فێسفۆلیپید، له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان ئه‌ژمار ده‌كرێن. به‌داخه‌وه 50%ی له‌بارچوونه نه‌خوازراوه‌كان هۆكارێكی ڕوونیان نییه. *خه‌مۆكی: پاش له‌بارچوونی منداڵ، خه‌مۆكییه‌كی كاتی زۆر ئاساییه به‌ڵام هه‌ندێكجار ئه‌م خه‌مۆكییه له خه‌مۆكییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان جیاناكرێنه‌وه كه نه ته‌نها ئاسایی نین، به‌ڵكو گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ده‌توانێت سه‌رجه‌م ڕوح و جه‌سته‌تان دابگرێت. *دڵه‌ڕاوكێ: هه‌ندێك له لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌ڵێن ڕێژه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و سترێسی پاش له‌بارچوونی كۆرپه‌له، ته‌نانه‌ت له خه‌مۆكیش به‌ربڵاوتره‌و ئه‌گه‌ر چاره نه‌كرێت له‌وانه‌یه له‌ناو جه‌سته‌دا جێی خۆشبكات و بمێنێته‌وه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure