22/11/2018 01:33 PM

تەقینەوەی خەونەکان

 

ڕۆمانی تەقینەوەی خەونەکان دووەم بەرهەمی ئەدەبی ئیدریس عەلییە لە بواری گێڕانەوەدا، ساڵی پار عەشقی هاجەرەی بڵاوکردەوە و بەدوای ئەوەشدا دەستی کرد بە نوسینی تەقینەوەی خەونەکان.
ئیدریس سەبارەت بەم بەرهەمە تازەیەی بەخاکی ڕایگەیاند: عەشقی هاجەرە تەنها گێڕانەوەیەکی ئەدەبی بوو، بەڵام تەقینەوەی خەونەکان ڕۆمانە و هەموو ڕەگەز و توخمەکانی ڕۆمانی لەخۆگرتووە.
ئەم ڕۆمانە کتێبی هاوبەشی بیمارێک و پزیشکێکی دەروونیە کە پێکەوە کتێبێک لەسەر حاڵەتە دەروونییەکان دەنووسن و دواتر لەلایەن نووسەرێکەوە ئەم کتێبە دەدزرێت.
بە گشتی ئەم ڕۆمانە لە دوونیای جەنگ و ئاکامە ترسناکەکانی جەنگ دەدوێت کە چۆن مرۆڤ و بەهاکان و دەروونی مرۆڤەکا وێران دەکات، ئەم ڕۆمانە پێمان دەڵێت جەنگ هەر جەنگە لەژێر هەر ناوێکدا بکرێت و هەر کەسێک بیکات، دواجار جەنگ وا لە کۆمەڵێک مرۆڤ دەکات لە ژیانی ڕابردوویان بیر بچێتەوە و شوناسیان نەمێنێت، لەم ڕۆمانەدا هەوڵێک هەیە بۆ دۆزینەوەی ئەو ژیانە ڕاستەقینەیە و بەخشینەوەی شوناسە ئینسانییەکان بە مرۆڤەکان.
تەقینەوەی خەونەکان بە تیراژی (١٠٠٠) دانە لە لایەن کتێبخانەی هەژار موکریانی چاپ دەکرێت  وبڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، سەرەتا لە هەڵەبجەی شەهید و دواتر لە سلێمانی و چەندین شاری دیکە لە مەراسیمی تایبەتدا بڵاوبکرێتەوە. 

خاک-تانیائاوارە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved